به وێنه.. خۆپیشانده‌ران ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای به‌سره‌یان سووتاند
خۆپیشاندان به‌رده‌وامه
K24 - هه‌ولێر:
خۆپیشانده‌رانی پارێزگای به‌سره‌ی باشووری عێراق، هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا و سووتاندیان.
په‌یامنێری كوردستان 24 له به‌سره رایگه‌یاند، تا ئێستاش ده‌یان هاووڵاتی ناڕازی شاره‌كه له به‌رده‌م باڵه‌خانه‌كه ماون و ئاگریان له‌ناو باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای به‌سره به‌رداوه.
به‌هۆی كه‌می كاره‌با و نه‌بوونی ئاوی پاكی خواردنه‌وه، خۆپیشاندانه‌كانی پارێزگای به‌سره ده‌ستیپێكردووه‌ته‌وه، به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی ئاوی پیس، رۆژانه نزیكه‌ی 400 كه‌س ژه‌هراوی ده‌بن و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه ده‌كرێن.
خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی به‌سره، دوای نوێژی هه‌ینی ده‌ستیپێكرد و هاووڵاتییان داوای خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كانی وه‌كو ئاوی خواردنه‌وه و كاره‌بای نیشتمانی ده‌كه‌ن.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
ا. م