ئه‌مجاره‌ كلینتن له‌گه‌ڵ كچه‌ گۆرانیبێژێك هه‌راده‌نێته‌وه‌

بیل كلینتن ده‌ستهه‌ڵناگرێ

لە رێوەڕەسمی یادکردنەوەی گۆرانیبێژی ناوداری ئەمەریکا، ئارێسا فرانکلین. بیل کلینتن، سەرۆکی پێشووتری ئەمەریکا، چاوی لەسەر خانمە گۆرانیبێژی لاو، ئاریانا گراندێ، لانابات و دەبێتە هۆی توڕەیی و رەخنەی زۆری خەڵکی ئەمەریکا.

کلینتن بە درێژای گۆرانی ئەو گۆرانیبێژە 25 ساڵە، بە دەمی کراوەوە، چاوی لەسەر ئاریانا لانابات.

جیا لە کلینتن، قەشە چارلس ئلیس، رەفتاری نەشیاو لەگەڵ ئاریانا دەکات و لە گرتە ڤیدیۆیەکدا دەردەکەوێت دەست لە سینگی ئەو خانمە گۆرانیبێژە دەدات.

رێکخراوەکانی مافی ژنان لە ئەمەریکا، رەخنەی زۆریان لەو دوو کەسایەتییە گرتووە و داوایان کرد رێزی زیاتری ژنان بگیرێت، لایخۆشیەوە قەشەکە لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئەسۆشیەتد پرێس، داوای لێبوردنی کرد.

H.J