بەڤیدیۆ.. سادیۆ مانێ توالێتی مزگەوتێکی شاری لیڤەرپوول پاک دەکاتەوە
ڤیدیۆیەکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگی داوەتەوە
سادیۆ مانێی هێرشبەری موسڵمانی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی گرتەیەکی ڤیدیۆیی و چەند وێنەیەکی بڵاوبووەتەوە، کاتێک خەریکی پاککردنەوەی مزگەوتێکی شاری لیڤەرپوولن لە بەریتانیا.
دوای ئەوەی چەند وێنەیەکی سادیۆ مانێ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەوە، کاتێک هێرشبەرە سەنیگالییەکە خەریکی خاوێنکردنەوەی مزگەوتێکی شاری لیڤەرپوولە، ئەمڕۆ یەکشەممە گرتەیەکی ڤیدیۆیی ئەو هێرشەبەرەی رێدز بڵاوبووەوە، تیایدا مانێ خەریکی پاککردنەوەی توالێتی مزگەوتەکەیە.
پێشتر وێنەی گەنجێکی کوردیش لەگەڵ مانێ لەو مزگەوتە بڵاوببووەوە و بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە، ئەو گەنجە خەڵکی رانیەیە و لە کاتی خاوێنکردنەوەی مزگەوتەکە، ئەو گەنجە کوردە وێنەیەکی یادگاری لەگەڵ سادیۆ مانێ گرتووە، لە کاتێکدا هێرشبەرە سەنیگالییەکەی لیڤەرپوول هەفتانە 90 هەزار پاوەند مووچە وەردەگرێت.
