ئیسرائیل له عێراقیش هێرش ده‌كاته‌سه‌ر مۆڵگه‌كانی ئێران
لیبه‌رمان: چاودێریی وردی جموجووڵەکانی ئێران لە ناوچەکە ده‌كه‌ین
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشكردنه سه‌ر مۆڵگه‌كانی ئێران له‌ناو خاكی عێراق ده‌كات.
ئەمرۆ دووشەممە 3/9/2018 ئاڤیگدۆر لیبه‌رمان، وەزیری بەرگرى ئیسرائیل، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا گووتی: "ئەگەری هەیە ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر مۆڵگە سەربازییه‌كانی ئێران لە عێراق، هەروەک ئەوەی پێشتر لە سووریاش کردمان".
لەو کۆنفرانسەدا کە لە ته‌لئه‌ڤیڤی پایتەختی ئیسرائیل ئەنجامیدا، سەبارەت بە چاودێریی وردی جموجووڵەکانی ئێران لە ناوچەکە له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه گووتی: " به بەردەوامی چاودێریی جموجووڵەکانیان ده‌كه‌ین، ئێمە لە سوریا چاودێریی هەموو شتێک دەکەین و ئاگاداری هەرەشەکانی ئێرانین و هەرگیز دەست لە وەڵامدانەوەی هەڕەشەکانیان هەڵناگرین، نەک بە تەنیا لە سنووری سووریادا".
لە وەڵامی پرسیارێکی رۆژنامەواناندا و سەبارەت بە ئامادەبوونی سەربازی و بنکەی موشەکی ئێران لە عێراق و بۆچوونی ئیسرائیل له‌وباره‌یه‌وه، وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل گووتی: "پێشتریش ئاماژەمان پێ‌کرد، ئێمە دژی تەواوی هەڕەشەکانی ئێران دەوەستینەوە له هه‌ر شوێنێك بێت".