پۆلیسی تورکیا ژنێکی قاچاخ لە جانتایەک دەستگیردەکەن

"پێنج ساڵ قەدەخەی گەشتکردنی لەسەربووە"

K24 – هه‌ولێر:

لە خاڵێکی پشکنینی نێوان تورکیا و جۆرجیا، پۆلیسی تورکیا ژنێکی ئۆزباکی دەستگیردەکەن کە دەیویست لەناو جانتایەک بە قاچاخ بچێتە تورکیا.

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی دەیلی مەیل، ژنەکە تەمەنی 27 ساڵە و خۆی لەناو جانتای پیاوێکی 24 ساڵی جۆرجی حەشاردابوو، لە خاڵی سنووری سارپی سەر بە تورکیا دەستگیرکراوە.

خەڵکی ئۆزباکستان بەبێ ڤیزا دەتوانن بۆ ماوەی 30 رۆژ لە تورکیا بمێننەوە، بەڵام ئەو ژنە بۆ ماوەی پێنج ساڵ گەشتکردنی بۆ تورکیا بە هۆکارێکی نەزاندراو لێ قەدەخەکرابوو، ئەمەش وایکردووە ئەو ئۆزباکییە هەوڵبدات بە شێوەیەکی نایاسایی بچێتە تورکیا.

‌H.J