مۆسكۆ هۆشدارى ده‌داته گووگڵ
بڕياره 9ى ئه‌م مانگه هه‌ڵبژاردنى شاره‌وانييه‌كان له رووسيا به‌ڕێوه بچێت
K24 – هه‌ولێر:
بڕياره 9ى ئه‌م مانگه هه‌ڵبژاردنى شاره‌وانييه‌كان له رووسيا به‌ڕێوه بچێت و له به‌رايى پرۆسه‌كه‌ش، مۆسكۆ هۆشدارى دايه كۆمپانياى گووگڵ و له مه‌ترسى ده‌ستتێوه‌ردان له كاروبارى هه‌ڵبژاردنى رووسيا ئاگادارى كرده‌وه.
ده‌سته‌ى رووسيى بۆ چاودێرى له‌سه‌ر په‌يوه‌ندييه‌كان نامه‌يه‌كى ئاراسته‌ى گووگڵ كردووه و تێيدا داوايكردووه، گووگڵ نه‌بێته سه‌كۆى پڕوپاگه‌نده‌ى ناڕه‌وا له دژى رووسيا.
فاديم سوپۆتين، سه‌رۆكى ده‌سته‌كه، رايگه‌ياند، پێويسته گووگڵ رێگه به فرۆشتن و بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و زانيارى و پڕوپاگه‌ندانه نه‌دات، كه پێشێلى ياساى هه‌ڵبژاردنى رووسيا ده‌كه‌ن.
رووسيا ده‌ڵێت: ده‌يان چه‌ناڵى يوتيوب بێ پسانه‌وه كارده‌كه‌ن بۆ درووستكردنى فشار له‌سه‌ر مۆسكۆ و داواى شكاندنى ياساى هه‌ڵبژاردنى رووسيا ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر