هه‌ر كه‌سێك نه‌شته‌رگه‌ری نه‌كردبێت ناتوانێت له‌م شوێنه نیشته‌جێ ببێت
كاتێك سه‌ردانی ئه‌و شارۆچكه‌یه ده‌كه‌یت نابێت ریخۆڵه‌كوێره له‌ناو سكتدا هه‌بێت
K24- هه‌ولێر:
شاره‌دێیه‌ك له كیشوه‌ری به‌سته‌ڵه‌كی باشوور خاڵێكی جیاكه‌ره‌وه‌ی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه، كه له سه‌رجه‌م شوێنه‌كانی جیهان جیا ده‌كاته‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، هه‌ركه‌سێك بیه‌وێت له‌و شاره‌دێیه بژیت، پێویسته پیش‌تر نه‌شته‌رگه‌ری ریخۆڵه‌كوێره‌ی بۆ كرابێت.
ده‌سته‌ی شاره‌وانی شاره‌دێی "Villas Las Estrellas" پابه‌نده به‌وه‌ی كه ته‌نانه‌ت منداڵانی شارهدێیهكهش ده‌بێت نه‌شته‌رگه‌ری ریخۆڵهكوێرهیان بۆ بكرێت ئینجا نیشته‌جێ ببێت.
له‌و شاره‌دێیه كه له رووی ئیداریه‌وه سه‌ر به وڵاتی چیلی ئه‌مه‌ریكای باشووره، ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری بووه‌ته نه‌ریت و پێداویستییكی حه‌تمی، كه ده‌بێت به‌ر له نیشته‌جێبوونی مرۆڤ له شاره‌دێیه‌كه، ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه ئه‌نجام بدات، ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی 1000 كیلۆمه‌تر له نزیكترین نه‌خۆشخانه‌ی وڵاتی چیلییه‌وه دووره كه نه‌شته‌رگه‌ری لێ ئه‌نجام ده‌درێت، هه‌روه‌ك كه‌رتی ته‌ندرووستیش له‌و شاره‌دێیه له ئاستێكی سه‌ره‌تاییدایه و پێداویستی ته‌واوی نییه بۆ ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری له‌وجۆره.
وێڕای دووری ئه‌و شاره‌دێیه‌ش له ناوه‌نده ئیداره‌ییه‌كانی چیلی، به‌ڵام ته‌واوی دامه‌زراوه سه‌ره‌كییه ئیدارییه‌كانی لێییه، له‌وانه‌ش بنكه‌ی پۆلیس، نووسینگه‌ی پۆست و گه‌یاندن، نۆڕینگه‌ی پزیشكی و دامه‌زراوه‌ی كاره‌با و داموده‌زگای دیكه‌ی ئیداری.
خاڵێكی دیكه‌ی جیاكه‌ره‌وه‌ی ئه‌و شاره‌دێیه ئه‌وه‌یه، كاتێك گه‌شتیاران سه‌ردانی ده‌كه‌ن، راسته‌وخۆ تێبینی ئه‌و تابلۆیانه ده‌كه‌ن كه هه‌ڵواسراون و دووری نێوان ئه‌و شاره‌دێیه له‌گه‌ڵ گه‌وره‌شاره‌كانی جیهانیان له‌سه‌ر تۆماركراوه، بۆنموونه؛ له یه‌كێك له تابلۆكان نووسراوه، "شاری په‌ككین ده‌كه‌وێته دووری 17هه‌زار و 501 كیلۆمه‌تر".
H.B