به‌ ڤیدیۆ... ساتی گه‌یشتنی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بۆ هه‌ولێر ببینه‌

هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌ هه‌ولێره‌وه‌ خۆی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی كوێت ئاماده‌ ده‌كات

ھەڵبژارەی تۆپی پێی عێراق بۆ ئەنجامدانی كەمپێكی مەشق و راھێنان گەیشتە ھەولێر، هه‌ڵبژارده‌كه‌ ئامادەكاری بۆ یارییە دۆستانەكەی بەرامبەر بە كوێت ده‌كات كە بریارە رۆژی 10ـی ئەم مانگە لە نێو خاكی كوێت یارییەكە بكرێت.

ھەڵبژاردە كە ماوەی چوار رۆژ لە ھەولێر دەمنێتەوە و كاتانیچ راھێنەری سلوڤینی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق  بۆ ئەم كەمپە بانگێشتی 23 یاریزانی كردووه‌.

كاتانیچی لەسەرەتادا بۆ ئەم یارییە دۆستانە بانگێشتی 30 یاریزانی كردبوو كە ھەردی  سیامەند بەرگریكاری  كوردی یانەی نەفتی  شاری  بەغدای لەگەڵ دابوو، بەڵام دوای كەمكردنەوەی رێژەی یاریزانەكان بۆ 23 یاریزان بەرگریكارە كوردەكە دوورخرایەوە.

 لەنێو ئەم 23 یاریزانەش ھەر یەكە لە ئەحمەد یاسین و بروا نوری كە یاریزانی كوردی دانیشتووی ئەورووپان بۆ یارییەكەی كوێت بانگێشتكراون.

ھەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق  رۆژی شەممە لە ھەولێر گەشتی كوێت دەكەت بۆ ئەوەی یارییە دۆستانەكەی خۆی كه‌ بڕیاره‌ لە رۆژی دووشەممەی داهاتوو به‌ڕێوه‌ بچێت.