جۆن كيرى نامه‌يه‌كى نهێنى ئه‌سه‌د له باره‌ى ئيسرائيله‌وه ئاشكرا ده‌كات
ئاماده‌يى ده‌ربڕيوه بۆ به‌رقه‌راركردنى ئاشتيى له‌گه‌ڵ ئيسرائيلدا
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى پێشووى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا، جۆن كيرى، ئاشكرايكرد، ساڵى 2010 سه‌رۆكى سووريا به‌شار ئه‌سه‌د، نامه‌يه‌كى نهێنى بۆ باراك ئۆباما، سه‌رۆكى ئه‌و كاته‌ى ئه‌مه‌ريكا ناردووه و ئاماده‌يى ده‌ربڕيوه بۆ به‌رقه‌راركردنى ئاشتيى له‌گه‌ڵ ئيسرائيلدا.
جۆن كيرى له كتێبى بيره‌وه‌رييه‌كانيدا باسى له‌و رووداوه كردووه و نووسيويه‌تى: يه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى درێژم له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د ساڵى 2009 ئه‌نجامدا. ئه‌و كاته سه‌رۆكى ليژنه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پيران بووم.
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: فشارم خسته سه‌ر ئه‌سه‌د بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستبه‌ردارى حزبوڵڵاى لوبنان ببێت، له به‌رامبه‌ردا به‌شار ئه‌سه‌د رايگه‌ياند، هه‌موو شتێك قابيلى وتوێژه، وه‌ك ئاماژه‌يه‌ك بۆ گۆڕينى سياسه‌تى سه‌باره‌ت به حزبوڵڵا.
باسى له‌وه‌شكردووه، ئه‌و كاته به ئه‌سه‌دى وتووه، له به‌رامبه‌ر ئاشتى له‌گه‌ڵ ئيسرائيل چيت ده‌وێت، ئه‌سه‌د داوايكردووه، به‌رزاييه‌كانى جۆلان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سووريا كه ئيسرائيل له 1967ه‌وه داگيرى كردوون.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، پێشنيازى بۆ ئه‌سه‌د كردووه، ئه‌و داواكارى و نيازه‌ى بۆ ئاشتى هه‌يه‌تى له نامه‌يه‌كى ره‌سميدا بينووسێت بۆ ئه‌وه‌ى بيگه‌يه‌نێت به ئۆباما.
جۆن كيرى هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: كاتێك چوومه ئيسرائيل و ئه‌و زانياريانه‌م له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زيرانى ئيسرائيل بنيامين ناتانياهۆ باسكرد، ناتانياهۆ سه‌رسام بوو به‌و هاتنه پێشه‌وه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د و پێى سه‌ير بوو ئه‌سه‌د ئه‌وه‌نده هه‌وڵى نزيكبوونه‌وه بدات.
كيرى ئاشكراشيكردووه، دواى نامه‌كه، ناتانياهۆ گومانى خۆى سه‌باره‌ت به گه‌يشتنه رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ سووريا ده‌ربڕيوه و رايگه‌ياندووه، ئه‌سته‌مه له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا هه‌ردوولا بگه‌نه رێككه‌وتن.
به گوێره‌ى گێڕانه‌وه‌ى جۆن كيرى، سووريا و ئيسرائيل له سه‌ره‌تاى نه‌وه‌ده‌كانه‌وه تا سه‌ره‌تاى 2011 به‌رده‌وام په‌يوه‌ندى و دانووستانيان هه‌بووه، به بێ ئه‌وه‌ى بگه‌نه هيچ رێككه‌وتن و لێكتێگه‌يشتنێك.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر