تیتی 12 گۆڕانكاری له پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیلی كردووه
تیاگۆ سیلڤا: نێیمار قوربانی زۆری دا و ژیانی ناله‌بار بوو
.jpg)
بڕازیل دوای بێ هیوا بوون و كرانه‌وه ده‌ره‌وه‌ی له چاره‌كی كۆتایی مۆندیالی رووسیا، له رێگه‌ی یارییه دۆستانه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه مه‌یدان و یارییه‌كی دۆستانه به‌رامبه‌ر ئه‌مریكا ده‌كات.
تیتی راهێنه‌ری سه‌ماكه‌رانی سامبا 12 گۆڕانكاری له‌و پێكهاته‌یه كردووه كه له مۆندیالی2018 نوێنه‌رایه‌تی بڕازیلیان كرد، به ئامانجی ئاماده‌كاری بۆ كۆپا ئه‌مریكی ساڵی داهاتوو و مۆندیالی 2022.
هه‌ریه‌كه له نێیمار و كۆتینیۆ و تیاگۆ سیلڤا له پێكهاته‌كه ماونه‌ته‌وه و ئاندرێس پێرێرای یاریزانی مانچێسته‌ر یونایتدیش یه‌كێكه له بانگهێشتكراوه‌كان.
دوای 4 رۆژ له یارییه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌مریكا، هه‌ڵبژارده‌ی بڕازیل یارییه‌كی دیكه به‌رامبه‌ر سلڤادۆر ده‌كات.
تیاگۆ سیلڤا به‌رگریكاری بڕازیل و یانه‌ی پاریس سانجێرمان له پرێس كۆنفرانسێكدا ده‌ڵێت: نێیمار له جامی جیهانی قوربانیدا، ده‌بێت ئه‌و راستیه به‌بیر خۆمان بهێنینه‌وه كه بۆ ماوه‌ی سێ مانگ دووركه‌وته‌وه و چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رگرت، خواردنی نێیمار گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هات و ژیانی ناله‌بار بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تواناكانی به‌كارهێنا بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌بێت و له مۆندیال هاوكاریمان بكات.