مۆسكۆ: شه‌ڕى تيرۆريستان له ئيدلب ده‌كه‌ين
داواشى له وڵاتانى خۆرئاوا كرد، ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م له‌ناوبردنى تيرۆريستان له ئيدلب درووست نه‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا، رايگه‌ياند، رووسيا شه‌ڕى تيرۆريستان له ئيدلب ده‌كات، تا ئه‌و كاته‌ى كۆتاييان پێده‌هێنێت.
مۆسكۆ له به‌ياننامه‌يه‌كدا، داواشى له وڵاتانى خۆرئاوا كرد، ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م له‌ناوبردنى تيرۆريستان له ئيدلب درووست نه‌كه‌ن.
رۆژى هه‌ينى رابردوو، مايك پۆمپيۆ، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا هۆشدارى دابوو له هه‌ڵگيرساندنى شه‌ڕ و درووستكردنى قه‌يرانێكى ديكه له ئيدلب.
ئه‌مڕۆ له به‌ياننامه‌يه‌كدا، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا، رايگه‌ياند، شه‌ڕ له سووريا به‌رده‌وام ده‌بێت تا كۆتايهێنان به تيرۆريستانى داعش و به‌ره‌ى نووسره و گرووپه‌كانى ديكه‌ى سه‌ر به رێكخراوى قاعيده، كه ئێستا له ئيدلب گيرساونه‌ته‌وه.
روونيشيكرده‌وه، مۆسكۆ هێرشى ئاسمانى ده‌كاته سه‌ر چه‌ند ئامانجێك له ئيدلب به مه‌به‌ستى له‌ناوبردنى ژێرخانى گرووپه تيرۆريستييه‌كان و وێرانكردنى باره‌گا و حهشارگهكانيان.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، رووسيا له‌گه‌ڵ توركيا هه‌ماهه‌نگى ته‌واو ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى رێگرى له زيانگه‌ياندن به مه‌ده‌نييه‌كان بكات.
هه‌روه‌ها هاتووه: رووسيا رێگه نادات تيرۆريستيان به ئاره‌زووى خۆيان مليۆنان هاووڵاتى مه‌ده‌نى له ئيدلب بكه‌نه قه‌ڵغانى مرۆيى و بۆ به‌رگريكردن له خۆيان به‌كاريان بهێنن.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا، جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكردووه‌ته‌وه، هيچ ئاشتييه‌ك له‌گه‌ڵ گرووپه تيرۆريستييه‌كان به‌دينايه‌ت و هيچ گفتوگۆيهكيان له‌گه‌ڵدا ناكرێت.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر