ئيسرائيل ميليشيا ئيسلامييه‌كانى سوورياى پڕچه‌ك كردووه
سوپاى ئيسرائيل هاوكارى و چه‌كى راده‌ستى گرووپ و ميليشيا ئيسلامييه‌كانى ناوچه‌ى جۆلان كردووه
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ى (Jerusalem Post)، له زارى چه‌ند سه‌رچاوه‌يه‌كى سه‌ربازى سوپاى ئيسرائيله‌وه بڵاويكرده‌وه، سوپاى ئيسرائيل هاوكارى و چه‌كى راده‌ستى گرووپ و ميليشيا ئيسلامييه‌كانى ناوچه‌ى جۆلان كردووه.
سه‌رچاوه‌يه‌كى ئاگادار له رۆژنامه‌كه، بۆ كه‌ناڵى (RT) رايگه‌ياندووه، ده‌سته‌ى سه‌رنووسه‌رانى رۆژنامه‌كه ئه‌و هه‌واڵه‌يان له ژێر فشارى سوپاى ئيسرائيل سڕيوه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌كه، رۆژى سێشه‌ممه‌ى رابردوو بڵاويكردبوويه‌وه، سوپاى ئيسرائيل چه‌كى سووك و هاوكارى داوه‌ته ياخيبووه‌كانى سووريا.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردبوو، سه‌رچاوه سه‌ربازييه‌كانى سوپاى ئيسرائيل پشتڕاستى ده‌كه‌نه‌وه، كه سوپا كۆمه‌ك و هاوكارى لۆجستى و چه‌كوچۆڵى سه‌ربازى راده‌ستى ئه‌و ميليشيايانه كردووه، كه هاوسنوورن له‌گه‌ڵ ئيسرائيل.
دواتر رۆژنامه‌كه هه‌واڵه‌كه‌ى له سايته‌كه‌يدا سڕيوه‌ته‌وه و ته‌نيا كۆپييه‌كى له ميمۆرى گوگڵدا ماوه و له كاتى گه‌ڕان به شوێنيدا به‌رده‌سته.
وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئيسرائيل ره‌تيكردووه‌ته‌وه، هيچ لێدوانێك سه‌باره‌ت به‌و هه‌واڵه رابگه‌يه‌نێت.
ئ.ر