چيايه‌كى به‌سته‌ڵه‌كى چوار هێنده‌ى له‌نده‌نه و كه‌وتووه‌ته جوڵه
زۆر ئه‌سته‌مه ئه‌و چيا به‌سته‌ڵه‌كييه له جوڵه بوه‌ستێنرێت
K24 – هه‌ولێر:
چيايه‌كى به‌سته‌ڵه‌كى له جه‌مسه‌رى باشوورى زه‌وى جيابووه‌ته‌وه و ده‌ستى به جووڵه كردووه و شاره‌زايانيش مه‌ترسى روودانى كاره‌ساتێكى ژينگه‌يى ده‌كه‌ن، به‌و پێيه‌ى ئه‌و چيا به‌سته‌ڵه‌كه، رووبه‌رى چوار هێنده‌ى له‌نده‌نه و كێشى له تريليۆنێك ته‌ن زياتره.
رۆژنامه‌ى ميترۆى به‌ريتانى له زارى پرۆفيسۆر مارك براندۆن له زانكۆى كراوه‌ى له‌نده‌ن بڵاويكرده‌وه، زۆر ئه‌سته‌مه ئه‌و چيا به‌سته‌ڵه‌كييه له جوڵه بوه‌ستێنرێت.
ساڵى رابردوو، ئه‌و كوتله به‌سته‌ڵه‌كييه له ده‌وروبه‌ره‌كه‌ى جيابوويه‌وه، دواى ئه‌وه‌ى چه‌ند ساڵێكه درزى بردبوو.

ئه‌و پرۆفيسۆره رايشيگه‌ياندووه، جوڵه‌ى ئه‌و كوتله به‌سته‌ڵه‌كييه ده‌بێته هۆى درووستبوونى شه‌پۆلى زۆر به‌هێز له زه‌رياكاندا.
رۆژى 29ى ئاب/ ئۆگستى 2018، مانگه ده‌ستكرده‌كان چه‌ند وێنه‌يه‌كى نوێى جوڵه‌ى چياكه‌يان تۆماركردووه، كه به‌ره‌و باكوور به‌ڕێوه‌يه.

هه‌روه‌ها ژماره‌يه‌ك كوتله‌ى به‌سته‌ڵه‌كى لێبووه‌ته‌وه و مه‌ترسى ئه‌وه‌ش هه‌يه ئه‌و كوتله جيابووانه به‌يه‌كدا بده‌ن و كاريگه‌رى نه‌رێنيان له‌سه‌ر ژينگه‌ى به‌سته‌ڵه‌كى جه‌مسه‌رى باشوورى گۆى زه‌وى هه‌بێت.
سه‌رچاوه: سكاى نيوز
ئ.ر