راهێنه‌ری كرواتیا داوای لێبوردن له كریستیانۆ ده‌كات
زڵاتكۆ دالیچ په‌یامێك بۆ كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌نێرێت
زڵاتكۆ دالیچ راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی كرواتیا له پرێس كۆنفرانسێكدا داوای لێبوردن له كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌كات به‌هۆی ئه‌و قسه‌یانه‌ی كه له چه‌ند رۆژی رابردوو به‌رامبه‌ر ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه گوتبووی.
زڵاتكۆ دالیچ له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌نووساندا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ناچارم له‌م قسانه په‌شیمان ببمه‌وه كه به كریستیانۆم گوتووه، ده‌شڵێت: كریستیانۆ یه‌كێكه له باشترین یاریزانانی جیهانه، به‌ڵام من یاریزانه‌كانی خۆم پێ له هیچ یاریزانێك كه‌متر نییه، لای من مۆدریچ یاریزانی ژماره‌یه‌كی جیهانه.
ئه‌م قسانه‌ی دالیچ له كاتێكدایه كه ئه‌مشه‌و كرواتیا و پورتوگال له یارییه‌كی دۆستانه‌دا له كاتژمێر 9:45 خوله‌كی شه‌و به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.
دالیچ ده‌شڵێت: من هیچ دژایه‌تی و ناخۆشییه‌كم له‌گه‌ڵ كریستیانۆ نییه، به‌ڵام یاریزانه‌كانم خۆم پێ باشتره و له‌سه‌ر قسه‌كانی پێشووم داوای لێبوردن له كریستیانۆ ده‌كه‌م، زۆریش حه‌زم ده‌كرد كریستیانۆ به‌شداریی یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی كردبا.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی كریستیانۆ پیرۆزبایی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ئه‌ورووپای له مۆدریچ نه‌كرد، زڵاتكۆ دالیچ ره‌خنه‌یه‌كی توندی له كریستیانۆ گرت و به یاریزانێكی خۆپه‌رست و خۆویستی وه‌سف كرد، گوتیشی: حه‌ز ناكه‌م یاریزانێكی وه‌ك كریستیانۆ له تیپه‌كه‌مدا هه‌بێت.