"یه‌كه‌مین گرێبه‌ستی گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی بارسێلۆنا ئاشكرا بوو"
زۆربه‌ی رۆژنامه‌كانی ئه‌ورووپا هاوڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌ستێره‌یه په‌یوه‌ندی به بارسێلۆنا ده‌كات
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه ئه‌دریان رابیۆ ناوه‌راستكاری پاریس سانجێرمان ده‌بێته یه‌كه‌مین گرێبه‌ستی گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا.
پێگه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانیا جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه بارسێلۆنا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ئه‌دریان رابیۆ گه‌یشتۆته رێككه‌وتن كه له گواستنه‌وه‌ی زستانه په‌یوه‌ندی به بارسێلۆنا بكات.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدا رۆژنامه‌ی لكیپی فره‌نساش ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ناسڕ خلێفی سه‌رۆكی یانه‌ی پاریس سانجێرمان له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر نیگه‌رانی خۆی به‌رامبه‌ر هه‌وڵه‌كانی بارسێلۆنا بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌دریان رابیۆ ده‌ربڕیوه.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه ناسڕ خڵێفی بێهیوا بووه له مانه‌وه‌ی ئه‌دریان رابیۆ و پێیوایه به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر ئه‌م یاریزانه په‌یوه‌ندی به بارسێلۆنا ده‌كات.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه ئانتیرۆ هێنریك به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌ی پاریس سانجێرمان راشكاوانه به گۆڤاری فرانس فوتبۆڵی راگه‌یاندووه كه ئه‌دریان رابیۆ پێداگیری له‌سه‌ر رۆیشتن له پاریس ده‌كات.
ئه‌دریان رابیۆتی ته‌مه‌ن 23 ساڵ، بۆ مۆندیالی 2108ـی رووسیا ناوی له لیستی سه‌ره‌كی یاریزانه‌كانی فره‌نسا نه‌بوو، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی یه‌ده‌گ ناوی هه‌بوو، دواتر ئه‌م یاریزانه داوای كرد ناوی له لیستی یاریزانه ده‌گه‌كان لاببه‌ن، دواتر بڕیاری دا له یانه‌ی پاریس سانجێرمانیش بڕوات.