به‌وێنه.. ته‌مه‌نی 43 ساڵه و وه‌ك كچێكی 18 ساڵی ده‌رده‌كه‌وێت
به په‌یڕه‌وكردنی ساده‌ترین سیسته‌می خۆراك رێگه‌ی نه‌داوه سیمای ته‌مه‌ن له رووخسارهكهی ده‌ركه‌وێت
K24- هه‌ولێر:
وێنه‌كانی دیزایهنهرێكی فاشیۆنی تایوانی ته‌مه‌ن 43 ساڵ له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ملیۆنه‌ها كه‌سی تووشی شۆك كردووه، كاتێك ئاشكرایكردووه كه ته‌مه‌نه‌كه‌ی 43 ساڵه و له‌دایكبووی ساڵی 1975، چونكه وه‌ك له وێنه‌كاندا دیاره، روخساری ئه‌و ئافره‌ته هه‌رگیز به‌و ته‌مه‌نه ناچێت و له‌نێوان كه‌سێكی هه‌رزه‌كار بۆ كه‌سێكی پێگه‌یشتوو ده‌رده‌كه‌وێت.
لۆڕێ هسۆ ئه‌و ئافره‌ته تایوانییهیه، كه وێنه‌كانی به‌هۆی روخساره ناسك و جوانه‌كانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌نگی داوه‌ته‌وه و نهێنی مانه‌وه‌ی له‌ش و لار و روخساره‌كه‌ی به گه‌نجی ئاشكرا ده‌كات. وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێده‌كات، هۆكاری مانه‌وه‌ی به‌گه‌نجی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له خواردنه گۆشتییه‌كان نزیك نابێته‌وه و بۆ جوانكاریش ته‌نیا به‌رهه‌مه سرووشتییه‌كان به‌كارده‌هێنێت.
هه‌روه‌ك دیزاینهرهكهی فاشیۆن راشیگه‌یاند، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك خۆی له خواردنی شه‌كر و جگه‌ره‌كێشان دوورخستووه‌ته‌وه و سه‌ره‌تای هه‌موو بهیانیێكیش به خواردنه‌وه‌ی قاوه‌یه‌كی باش ده‌ستپێ ده‌كات، كه ئه‌مانه‌ش هه‌موویان هۆكارن بۆ هێشتنه‌وه‌ی روخسار و جه‌سته‌كه‌ی به‌مشێوه گه‌نجییه.
جگه له‌مه‌ش وه‌ك خۆی باسی لێوه‌ده‌كات، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌بێ به‌كارهێنانی چه‌تر "سه‌یوان" له ماڵه‌كه‌ی ناچێته ده‌ره‌وه.
H.B