ئیسكۆ له‌ باره‌ی رۆیشتنی كریستیانۆ بۆ یوڤێنتۆس چی گوت؟

باسی كاریگه‌ری رۆیشتنی كریستیانۆ ده‌كات

ئیسکۆی یاریزانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی ریال مه‌درید لە نوێترین دەرکەوتنیدا باس لە چوونی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ ریزەکانی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیا  دەکات و دەڵێت کە ئەوان بێ رۆناڵدۆییان پێوە دیار نییە و لە هەمان کاتیشدا ناوەڕاستکارەکەی لارۆخا ستایشی ئاستی یاریزانی پێشووی یانەکەی دەکات.

ئیسكۆ له‌ پرێس كۆنفرانسێك به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ وه‌ڵامی میدیاكارانی دایه‌وه‌

کریستیانۆ رۆنالدۆ یاریزانێکی نایابە و ئەو هەموو وەرزێک 40 بۆ 50 گۆڵی هەبوو، بەڵام ئێستا ئەو کە لەگەڵ ئێمەدا نییە ئەگەر بردنەوە بەدەست بێنین ئەڵێن کە شوێنی دیار نییە و هەستی پێ ناکەین، بەڵام کاتێک کە بدۆڕێن هەموو دەست پێدەکەن و دەڵێن نەبوونی ئەم یاریزانە کاریگەری زۆری لەسەر ریال مەدرید هەیە.

 ئێمە وەرزی ئەمساڵمان بە باشی دەست پێکردووە باش یاری دەکەین، ئەو یاریزانانەی کە وەرزی رابردوو کەم گۆڵیان دەکرد ئەم وەرزە زیاتر گۆڵ دەکەن و ئەمساڵ ئاستێکی باشتریان هەیە، من مەبەستم ئەوە نیە لە ئاستی رۆنالدۆ کەم بکەمەوە، هیچ گومانێکی تێدا نیە ئەو باشترینی جیهانە و هەمیشەش بە باشترین دەمێنێتەوە، تەنها مەبەستم ئەوەیە کە نامانەوێت و نەمانهێشتووە کە چوونی ئەو کاریگەری لەسەر ئێمەی هەبێت. هیوای باشترینی بۆ دەخوازم و هیواداریشم کە لەگەڵ یانە نوێیەکەشی بەردەوام بێت لەسەر ئاستە باشەکەی.