ئه‌مه‌ريكا: جۆلان هه‌رگيز نادرێته‌وه به سووريا
بۆ هه‌ميشه جۆلان له ژێر ده‌سه‌ڵاتى ئيسرائيل ده‌مێنێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له ئيسرائيل، دێڤيد فريدمان رايگه‌ياند، بۆ هه‌ميشه جۆلان له ژێر ده‌سه‌ڵاتى ئيسرائيل ده‌مێنێته‌وه.
فريدمان گوتيشى: "هه‌رگيز به‌رزاييه‌كانى جۆلان ناگه‌ڕێندرێنه‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتى سووريا".
ناوبراو له چاوپێكه‌وتنێكى له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى ئيسرائيل توده‌ى ده‌ڵێت: "بۆ هه‌تا هه‌تايه جۆلان هى ئيسرائيله".
دووپاتيشيكرده‌وه، تره‌مپ، "هيچ كاتێك له گواستنه‌وه‌ى باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ريكا له ئيسرائيل پاشگه‌ز نابێته‌وه".
ئه‌وه‌شى گوت: "هيچ ئيداره‌يه‌كى ئه‌مه‌ريكا له داهاتوودا ئه‌و بڕياره‌ى تره‌مپ هه‌ڵناوه‌شێننه‌وه".
سوپاى ئيسرائيل له 1967 توانى به‌رزاييه‌كانى جۆلانى سووريا داگير بكات.
سه‌ره‌ڕاى بڕيار و راسپارده نێوده‌وڵه‌تييه‌كان، ئيسرائيل ئاماده نييه ناوچه‌كه بگێڕێته‌وه بۆ سووريا.
سه‌رچاوه: سۆمه‌ريه‌نيوز
ئ.ر