داعش لە سنووری مەخموور جموجۆڵ دەست پێدەكاتەوە
پێشمه‌رگه چاودێری وردی سنووری چیای قه‌ره‌چووغ ده‌كات
K24 - ھەولێر
داعش له ده‌وروبه‌ری مه‌خموور جموجۆڵه‌كانی زیادكردووه‌و به‌دانانه‌وه‌ی بۆمبی چێندراو مه‌ترسی بۆ سەر گیانی خه‌ڵكی ناوچه‌كه و ته‌نانه‌ت هێزه عێراقییه‌كانیش دروستكردووه. خه‌ڵكی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ش داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن بۆ پاراستنیان له مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر هه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش.
بەپێی زانیارییەكان چه‌كدارانی داعش جموجۆڵه‌كانیان له ده‌وروبه‌ری مه‌خموورو چیای قه‌ره‌چوغ تادێت زیاتر ده‌بێت، له 48 كاتژمێری رابردوودا له گونده‌كانی رۆژئاوای چیای قه‌ره‌چوغ، كه كه‌وتوونه‌ته ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه عێراقییه‌كان، داعش 8 بۆمبی چێندراویان به ئۆتۆمبێلی سه‌ربازانی سوپای عێراقی و پۆلیسی فیدڕالیدا ته‌قاندووه‌ته‌وه و به‌و هۆیه‌شه‌وه فه‌رمانده‌ی لیوایه‌كی پۆلیسی عێراقی بریندار بووه. ئه‌مه‌ش ترس و دڵه‌ڕاوكێی خستووه‌ته دڵی خه‌ڵكی ناوچه‌كه و داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌و ناوچانه ده‌كه‌ن.
ره‌عد سه‌عید، ھاووڵاتییەكی دانیشتووی مه‌خموورە و دەڵێت: "ھەندێك شوێن ھەن لە ناوچەكە بەھۆی بوونی داعش ئێستاش مەترسیدارن، بەتایبەتی خەڵك بە شەو ناتوانێ بچێتە ئەو شوێنانە، دوای 12 شەو ھاتووچۆ لە سنوورەكە قەدەخەیە، بۆ پاراستنی زیاتری خەڵك داوا دەكەین پێشمەرگە بگەڕێتەوە ناوچەكەمان".
پێشمه‌رگه به‌درێژایی چیای قه‌ره‌چوغ له سه‌نگه‌ره‌كانی خۆیانه‌وه چاودێری وردی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه نایشارێته‌وه كه كه‌مته‌رخه‌می سوپای عێراق و پۆلیسی فیدراڵی وایكردووه كه له‌ناوچه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتیاندا داعش ده‌ستی به‌جموجۆڵ و كرده‌وه‌ی تیرۆرستی كردووه‌ته‌وه.
لیوا زریان شێخ وه‌سانی، فەرماندەی پێشمەرگە بە كوردستان24 راگەیاند: "لەو ماوەیەدا چەكدارانی داعش لە سنووری مەخموور چەند بۆمبێكی چێندراوی داناوەتەوە، ژمارەیەك سەرباز و پۆلیسی عێراق بەركەوتن، ئەم ماوەیە جموجۆڵی داعش لەو سنوورە زیادیكردووە".
ھ.م