كۆميسيۆن: 11ى ئه‌يلوول بانگه‌شه ده‌ستپێده‌كات
رۆژى 30ى ئه‌يلوول هه‌ڵبژاردنى گشتيى له هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامده‌درێت
K24 – هه‌ولێر:
كۆميسيۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن و راپرسى له هه‌رێمى كوردستان، دووپاتيكرده‌وه، رۆژى 30ى ئه‌يلوول هه‌ڵبژاردنى گشتيى له هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامده‌درێت.
كۆميسيۆن راشيگه‌ياند، بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى گشتيى رۆژى 11ى ئه‌يلوول ده‌ستپێده‌كات.
به گوێره‌ى بڕياره‌كه‌ى كۆميسيۆن سبه‌ى شه‌و كاتژمێر 12ى شه‌و بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌ستپێده‌كات و ليست و قه‌واره سياسييه‌كان ئازادن له ده‌ستپێكردنى بانگه‌شه‌كانيان.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، ناوى كانديدانله ئه‌نجوومه‌نى كۆميسياران بۆ هه‌ڵبژاردنى گشتيى هه‌رێمى كوردستان په‌سند كراوه.