حكوومەتی ھەرێم رۆژێكی وەك پشووی فەرمی راگەیاند

حكوومەت فەرمانبەران ئاگادار دەكاتەوە

K24 - ھەولێر

گوتەبێژی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، رۆژێكی ئەم ھەفتەیەی وەك پشووی فەرمی لە دامودەزگاكانی حكوومەت راگەیاند.

لە راگەیەندراوێكدا سەفین دزەیی، گوتەبێژی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد: "بە هاووڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی كوردستان رادەگەیەنین رۆژی سێشەممە 2018/9/11، بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی كۆچیەوە لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەبێتە پشووی فەرمى".

دەقی راگەیەندراوی گوتەبێژی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان

بە بۆنەی سەری ساڵی تازەی كۆچیەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی كوردستان وعیراق وجیهان دەكەین ‎بەهیوای ئەوەی ئەم جەژنە ببێتە مایەی خۆشگەزەرانی وسەقامگیری و دەرچوون لە گرفت و قەیرانەكانەكان

‎بەم بۆنەیەشەوە بە هاووڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی كوردستان ڕادەگەیەنین ڕۆژی سێشەممە 2018/9/11 لە سەرجەم دام و دەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبێتە پشووی فەرمى.

‎سەفین دزەیی

‎وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان

2018/9/9