پارتی و یەكێتی لایەنەكانی دیكە بۆ كۆبوونەوە بانگێشت دەكەن
"بانگهێشتی کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی هەموو لایەنەکان دەکەین"
K24 - ھەولێر
هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان راگەیەندراوێكی ھابەش لەبارەی كۆبوونەوەی ئەمڕۆیان بڵاودەكەنەوە و جەخت لە یەكھەڵوێستی دەكەنەوە.
لە راگەیەندراوەكەدا ھاتووە: "لە روانگەی بەرژەوەندیی گەلەکەمان و هەستیاریی بارودۆخەکە، هەردوولا جەخت لەسەر یەکهەڵوێستی و پێکەوە کارکردن لە بەغداد و کوردستان دەکەنەوە و بۆ ئەم مەبەستەیش لیژنەی هاوبەش بەردەوام لە پەیوەندییدا بن و ئامادەکاریی پێویست ئەنجام بدەن".
لە بەشێكی دیكەی ئەو راگەیەندراوەدا پارتی و یەكێتی رایدەگەیەنن: "هەروەکوو لە ماوەی ڕابردوویش بە ئاشکرا ڕامانگەیاندووە بۆ یەکڕیزیی نێوماڵی کوردستان و بەشداریی هەموو لایەنەکانی بەشدار لە پڕۆسەی سیاسیدا، بانگهێشتی کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی هەموو لایەنەکان دەکەین. بۆ ئەم مەبەستە لیژنەیەک ڕاسپێردرا بۆ ئامادەکردنی پێداویستییەکانی ئەو کۆبوونەوەیە".
پارتی و یەكێتی راشیدەگەیەنن: "لەبەرهەستیاریی بارودۆخی کەرکووك و پێویستیی چارەسەرکردنی، بڕیار درا ئەو لیژنەیەی کە لە کۆبوونەوەی پێشوو پێکهێندرابوو، دەستبەکار بن بۆ دیراسە کردن و هەنگاو نان".
دەقی راگەیەندراوی ھاوبەشی پارتی و یەكێتی
رۆژی دووشەممە ١٠ـی٩ـی٢٠١ لە سەلاحەدین، بە سەرپەرشتیی سەرۆک مەسعود بارزانی و هەڤاڵ کۆسرەت رەسووڵ، هەردوو مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە و چەند بابەتێکی گرینگیان تاوتوێ کرد و بڕیاری پێویستیان لەبارەوە وەرگیرا.
یەکەم: لە روانگەی بەرژەوەندیی گەلەکەمان و هەستیاریی بارودۆخەکە، هەردوولا جەخت لەسەر یەکهەڵوێستی و پێکەوە کارکردن لە بەغداد و کوردستان دەکەنەوە و بۆ ئەم مەبەستەیش لیژنەی هاوبەش بەردەوام لە پەیوەندییدا بن و ئامادەکاریی پێویست ئەنجام بدەن.
دووەم: هەروەکوو لە ماوەی ڕابردوویش بە ئاشکرا ڕامانگەیاندووە بۆ یەکڕیزیی نێوماڵی کوردستان و بەشداریی هەموو لایەنەکانی بەشدار لە پڕۆسەی سیاسیدا، بانگهێشتی کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی هەموو لایەنەکان دەکەین. بۆ ئەم مەبەستە لیژنەیەک راسپێردرا بۆ ئامادەکردنی پێداویستییەکانی ئەو کۆبوونەوەیە.
سێیەم: لەبەرهەستیاریی بارودۆخی کەرکووک و پێویستیی چارەسەر کردنی، بڕیار درا ئەو لیژنەیەی کە لە کۆبوونەوەی پێشوو پێکهێندرابوو، دەستبەکار بن بۆ دیراسە کردن و هەنگاو نان.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان
مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان


.jpg)