كڵۆپ هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنی سه‌رجه‌م ئه‌ستێره‌كانی لیڤه‌رپوول ده‌كات
هه‌ر یاریزانێكی لیڤه‌رپوول ئه‌م داواكارییه‌ی كڵۆپ جێبه‌جێ نه‌كات ده‌رده‌كرێت
یۆرگن كڵۆپ راهێنه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپوول بڕیاریداوه هه‌ر یاریزانێكی یانه‌كه‌ی خۆی فێری زمانی ئینگلیزی نه‌كات له یانه‌كه دووری ده‌خاته‌وه.
ئالان رێدمۆند مامۆستای تایبه‌ت به فێركردنی زمانی ئینگلیزی له یانه‌ی لیڤه‌رپوول به توڕی هه‌واڵی ESPNـی ئه‌مریكای راگه‌یاند كه یۆرگن كڵۆپ زۆر تونده له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌بێت سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان به‌خێرایی خۆیان له‌گه‌ڵ زمانی ئینگلیزی ڕابێنن و به ته‌واوه‌تی خۆیان فێر بكه‌ن.
رێدمۆند ده‌شڵێت: یۆرگن كڵۆپ زۆر خۆشحاڵه كه ده‌بینێت ئالیسۆن گۆڵپارێزی به‌رازیلی نوێی یانه‌كه‌ی كه ئه‌م وه‌رزه له یانه‌ی رۆماوه هاتووه هه‌نگاوی گه‌وره‌ی بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی بڕیوه.
ریدمۆند گوتیشی: نامه‌وێت ناوی یاریزانه‌كان ئاشكرا بكه‌م، به‌س تا ئێستا 7 تا 8 یاریزان به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئاره‌زووی باشیان بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی نه‌بووه له لایه‌ن یۆرگن كڵۆپه‌وه له یانه‌كه فرۆشراون.
ریدمۆند جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه باشترین یاریزان لای كڵۆپ ئه‌و یاریزانه‌یه كه ده‌یه‌وێت به باشی و به‌خێرایی خۆی فێری زمانی ئینگلیزی بكات، ده‌شڵێت: له ئێستادا كڵۆپ به‌شێوه‌یه‌كی ورد چاودێری پابه‌ندبوون نابی كێیتای غینیا و فابینۆی به‌رازیلی ده‌كات به فێربوونی زمانی ئینگلیزی كه ئه‌م هاوینه په‌یوه‌ندییان به لیڤه‌رپوول كردووه.