كێشه‌یه‌كی گه‌وره كه‌وتۆته نێوان بارسێلۆنا و ڤاڵڤێردی
پرسی دوورخستنه‌وه ئه‌م راهێنه‌ره له نێو ئه‌ندامانی كارگێری بارسێلۆنا گفتوگۆی له باره‌وه كراوه
رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی بارسێلۆنا به‌بێ ره‌زامه‌ندی ڤاڵڤێردی ده‌ستبه‌رداری لوكاس دین بوونه و هیچ یاریزانێكیان بۆ شوێنگره‌وه‌ی نه‌گواستۆته‌وه كێشه كه‌وتۆته نێوان ڤاڵڤێردی و به‌رپرسانی بارسا.
موندۆ دیپۆرتیڤۆ له راپۆرته هه‌واڵێكدا جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه ڤاڵڤێردی داوای یاریزانێكی باڵی چه‌پی كردووه وه‌ك به‌دیلی جۆردی ئالبا، پێشتر بارسا لوكاس دینی هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌م یاریزانه له هاوینی ئه‌مساڵ به 20 ملیۆن یۆرۆ روویكرده ئێڤه‌رتۆن.
به‌رپرسانی بارسا بۆ شوێنگره‌وه‌ی لوكاس دین داوایان له ڤاڵڤێردی كردووه سوود له خوان مێراندا وه‌ربگرێت كه له تیپی دووه‌می بارسا یاری ده‌كات، ئه‌مه‌ش ڤاڵڤێردی توڕه كردووه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی دۆن باڵۆنی ئیسپانیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه پرسی دوورخستنه‌وه‌ی ڤاڵڤێردی له نێوان ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێری بارسا گفتوگۆی له‌باره‌وه كراوه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه لیۆنێل مێسی پێشنیاری 3 راهێنه‌ری بۆ شوێنگره‌وه‌ی ڤاڵڤێردی كردووه.
1ـ لۆران لبلان: پێشتر ئه‌م راهێنه‌ره به‌ربژێرێكی به‌هێز بوو بۆ شوێنگره‌وه‌ی لویز ئێنریكی، به‌ڵام ئه‌وكات راهێنه‌ری پاریس سانجێرمان بوو، به‌رپرسانی یانه‌كه ئاماده‌نه‌بوون ده‌ستبه‌رداری ئه‌و راهێنه‌ره بن، جیا له‌وه‌ش وه‌ك یاریزان پێشتر یاری بۆ یانه‌ی بارسێلۆنا كردووه.
2ـ رۆناڵد كومان: یه‌كێكه له ئه‌فسانه‌كانی پێشووی یانه‌ی بارسێلۆنا، راهێنه‌ری ئێستای هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندایه، ئه‌زموونێكی زۆری له بواری راهێنه‌رایه‌تی له پرێمه‌رلیگ هه‌یه.
3ـ مایكل لاودروپ: ئه‌فسانه‌ی دینماركی و ئه‌ستێره‌ی پیشووی یانه‌ی بارسێلۆنا، په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی بارسێلۆنا هه‌یه و پێشتریش چه‌ندانجاری تر بۆ ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی بارسا به‌ربژێر كراوه.