مین كوردێكی رۆژھەڵاتی لە پشدەر كوشت
پۆلیس: لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستپێكردووە
K24 - سلێمانی
شەوی رابردوو ھاووڵاتییەكی رۆژھەڵاتی كوردستان لە دەڤەری پشدەری سنووری ئیدارەی راپەڕین كەوتە بەرمین و گیانی لەدەستدا.
لە راگەیەندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین ئاشكرای كرد: "درەنگانی شەوی رابردوو له نزیك چیای مامه‌نده له سنووری ناحیه‌ی هه‌ڵشۆی سه‌ر به قه‌زای پشده‌ر هاووڵاتییه‌ك به ناوی ( أ . أ . أ ) ته‌مه‌ن 47 ساڵ، پیشه‌ی كاسب، دانیشتووی گوندی كانی زه‌ردی ناوچەی سەردەشتی رۆژھەڵاتی كوردستان مینی پێدا ته‌قیووه‌ته‌وه و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌شی گیانی له‌ده‌ستدا".
پۆلیسی راپەڕین روونیكردەوە: "پاش گه‌یاندنی ته‌رمه‌كه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ راده‌ستی كه‌سوكاری كرایه‌وه. به گوته‌ی شایه‌تحاڵه‌كانی نزیك له‌و رووداوه، ئه‌و هاووڵاتییه سه‌رقاڵی كۆڵبه‌ری بووه و له رێگادا مینی پێدا ته‌قیووه‌ته‌وه".
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: "په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه".
ھ.م