ئێران سنووری حاجی ئۆمەران تۆپباران دەكات

چەند ناوچەیەكی كوێستانی كەوتوونەتە بەر تۆپباران

K24 - چۆمان

تەیفور محەمەد، پەیامنێری كوردستان24 لە دەڤەری سۆران رایگەیاند: "تۆپخانەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران، ناوچە سنوورییەكانی ناحییەی حاجی ئۆمەرانی سەر بە قەزای چۆمان تۆپباران دەكەن".

فەرزەنگ ئەحمەد، بەڕێوەبەری شارەدێی حاجی ئۆمەران بە كوردستان24 راگەیاند: "تۆپخانەکانی ئێران کوێستانەکانی خڕەبەرد، کونەڕێ، گۆمەهیشک و بن بەردەڕەشان، لەسنووری گوندی گوندەژۆر سەربەشارەدێی حاجی ئۆمەران لەدەڤەری باڵەکایەتی تۆپباران دەکەن".

ئەمە لە كاتێكدایە ھەفتەی رابردوو 6 ئەم مانگە تۆپخانەكانی ئێران ناوچە سنوورییەكانی حاجی ئۆمەران و سیدەكانی تۆپباران كردووە. ھەروەھا دوو رۆژ دواتر و لە 8ی ئەیلوولی 2018، بارەگاكانی حزبی دیموكراتی كوردستان و حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانی لە كۆیە بۆردوومان كرد.

ھ.م