پێنج هۆكار ده‌یسله‌مێنێت مێسی له كریستیانۆ باشتره
"ئه‌م به‌ڵگانه باشترین یاریزان له نێوان كریستیانۆ و مێسی یه‌كلایی ده‌كاته‌وه
له ماوه‌ی 10 ساڵی رابردوو كریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی ده‌ستیان به‌سه‌ر سه‌رجه‌م ناسناوه تاكه‌كه‌سییه‌كان دا گرتووه و هه‌ریه‌كه‌یان 5 جار خه‌ڵاتی تۆپی زێرینیان بردۆته‌وه، به‌رده‌وام له‌سه‌ر ده‌ستنیشان كردنی باشترینیان مشتومڕێكی زۆر هه‌یه، ئه‌گه‌رچی هه‌میشه مێسی به یاریزانی هه‌ساره‌یه‌كی دیكه وه‌سف ده‌كه‌ن، به‌ڵام كریستیانۆ له ماوه‌ی 3 وه‌رزی رابردوو كاری قورس و مه‌حاڵی كردووه و به‌گژ سه‌رجه‌م پێوه‌ره‌كانی تۆپی پێ دا چۆته‌وه، به‌ڵام پێگه‌ی SportsKeedaـی ئینگلیزی راپۆرتێكی شیكاری به 5 به‌ڵگه ده‌یسله‌مێنێت مێسی له كریستیانۆ باشتره.

1ـ ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی گۆڵكردن:
فابیۆ كاپێلۆ راهێنه‌ری ئیتاڵی پێشووی یانه‌ی ریال مه‌درید له باره‌ی جیاوازی نێوان مێسی و كریستیانۆ ده‌ڵێت: هه‌میشه مێسی له نێو یاریگه له كریستیانۆ چالاكتره، ئه‌و به‌سه‌ر هه‌موو شوێنه‌كانی یاریگه دابه‌ش ده‌بێت، له شوێنی ئه‌سته‌م و زه‌حمه‌ت تۆپ ده‌بات و دابه‌شی ده‌كات، به‌ڵام كریستیانۆ چاوه‌ڕوانی تۆپ ده‌كات.
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، تاتا مارتینۆ راهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی بارسێلۆنا و هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا له باره‌ی به‌راوردی نێوان كریستیانۆ و مێسی ده‌ڵێت: بابه‌ته‌كه زۆر ڕوونه، مێسی گه‌وره‌ترین رۆڵی له نێو یاریگه هه‌یه، هه‌م گۆڵ ده‌كات و هه‌م گۆڵ دروست ده‌كات، ئه‌مه‌ش جیاوازی مێسییه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ئه‌ستێره‌كانی دیكه‌ی جیهان.

2ـ توانا و كارامه‌یی و لێزانی له (پـاس) دان:
لیۆنێل مێسی له وه‌رزی رابردووی لالیگا ژماره‌ی ئاسیسته‌كانی له كریستیانۆ زیاتر بوو، (مێسی 12 ئاسیست) و (كریستیانۆ 5 ئاسیست)، له وه‌رزی پێشووتریش (مێسی 9 ئاسیست)، (كریستیانۆ 6 ئاسیست)ـی هه‌بوو، جیا له‌وه‌ش مێسی ئه‌گه‌رچی هاوشێوه‌ی كریستیانۆ هێرشبه‌رێكی سه‌ره‌ڕم نییه، به‌ڵام توانای گۆڵكردنی له كریستیانۆ زیاتره، له وه‌رزی 2011 ـ 2012 مێسی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا و ئارجێنتینا له 70 یاری 77 گۆڵی كرد، 27 ئاسیستی هه‌بوو، به‌ڵام كریستیانۆ ته‌نیا 16 ئاسیستی تۆمار كردووه، وه‌رزی رابردووش بووه گۆڵكاری سه‌رجه‌م خوله گه‌وره‌كانی ئه‌ورووپا و خه‌ڵاتی پێڵاوی زێرینی به‌ده‌ستهێنا.
.jpg)
3ـ شێوازی گونجاندن و سه‌ركردایه‌تیكردنی به هاوڕێیه‌تی و به كۆمه‌ڵ:
مێسی له‌وه‌ته‌ی 2011ـه‌وه به كاپتنی ئارجێنتینا ده‌ستنیشان كراوه، له 2013 بۆ یه‌كه‌مجار شاره‌ی كاپتنی بارسێلۆنای له قۆڵی كرد، له ئێستاشدا له دوای رۆیشتنی ئینیێستا، مێسی بۆته كاپتنی یه‌كه‌می بارسێلۆنا، هۆكاره‌كه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه ئاستی مێسی كاریگه‌ری به‌سه‌ر سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی تیپه‌كه‌یدا به‌ڕوونی هه‌ست پێده‌كرێت.
مێسی هه‌میشه له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كانی پێشه‌وه سێكوچكه‌یه‌كی به‌هێز دروست ده‌كات و ده‌یه‌وێت به هاوبه‌شی گۆڵ بكه‌ن و ژماره‌ی گۆڵه‌كانیان له‌گه‌ڵ یه‌كتر نزیكبن، بۆیه له ساڵانی رابردوو هه‌میشه ژماره‌ی گۆڵه‌كانی نێیمار، سوارێز و مێسی له یه‌كتر نزیكبوون، چونكه لیۆ دۆخێكی دورو له خۆویستی دروست كردووه.
كریستیانۆ له 2008 كاتێك بۆ یه‌كه‌مجار بووه كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال ره‌خنه‌یه‌كی زۆری لێ گیرا، چونكه هه‌میشه به‌وه تاوانباریان ده‌كرد كه ئه‌و یاریزانه ئاگای له دواوه‌ی خۆی نییه و ته‌نیا له پێشه‌وه خۆپه‌رستانه سه‌رنجی له گۆڵكردنه، بۆیه هه‌میشه میدیاكان ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌یان له كریس ده‌گرت كه ناتوانێت وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌ك هاوكاری یاریزانه‌كانی دیكه‌ی وڵاته‌كه‌ی بكات.
مێسی وه‌ك كاپتن دووجار هه‌ڵبژارده‌كه‌ی گه‌یانده فایناڵی كۆپا ئه‌مریكا و جارێكیش له 2014 وڵاته‌كه‌ی گه‌یانده یاریی كۆتایی مۆندیال، له به‌رامبه‌ردا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن پورتوگال له‌سه‌رده‌می كاپتنایه‌تی كریستیانۆ ناسناوێكی برده‌وه كه یۆرۆی 2016 بوو، به‌ڵام كریستیانۆ رۆڵێكی ئه‌وتۆی نه‌بوو له بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه، به‌وپێیه‌ی به‌شداریی له یاریی كۆتایش نه‌كرد و وڵاته‌كه‌ی سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد.

4ـ رێككاری و رێكخستن:
له‌وه‌ته‌ی 2009 كریستیانۆ په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ریال مه‌درید كرد، كریستیانۆ 46 كارتی زه‌رد و 4 كارتی سووری وه‌رگرتووه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی دروست كردووه و به ریكۆردێكی ڕه‌ش بۆ ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌وره‌ی وه‌ك كریستیانۆ وه‌سف ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه مێسی 35 كارتی زه‌ردی هه‌یه و هیچ كارتێكی سووری وه‌رنه‌گرتووه، به‌ڵام لیۆ له‌گ 2005 كاتێك بۆ یه‌كه‌مجار له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی به‌شداریی له یارییه‌ك كرد، دوای تێپه‌ڕبوونی 2 خوله‌ك به‌سه‌ر هاتنه ژووره‌وه‌ی بۆ نێو یاریگه به‌كارتی سوور كرایه ده‌ره‌وه كه ئه‌وكات ته‌مه‌نی 18 ساڵ بوو، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كریستیانۆ له‌وه‌ته‌ی له 2003ـه‌وه وه‌ك یاریزانێكی پیشه‌گه‌ر ده‌ركه‌وتووه 10 كارتی سووری به ڕوویدا به‌رز كراوه‌ته‌وه.
مێسی له نێو یاریگه رۆڵێكی باش ده‌گێرێت له كه‌سایه‌تی خۆی و رێكخستنی تیپه‌كه‌ی، گۆڵ ده‌كات، به‌شداریی گۆڵكردن و ئاسیستیش ده‌كات و یارمه‌تی یاریزانه‌كانیشی ده‌دات.

5ـ ته‌ركیز و دیقه‌تی یاریكردن:
یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه گرینگه‌كانی لیۆ مێسی ئه‌و سه‌رنج و دیقه‌ته ورده‌یه‌تی كه له نێو یاریگه هه‌یه‌تی، مێسی به بیر‌و هۆشێكی ورد لێدانه‌كان ئاراسته ده‌كات، ئه‌مه‌ش وایكردووه له‌مڕووه‌وه ئاماره‌كانی بكه‌وێته سه‌رووی كریستیانۆ رۆناڵدۆ.
له وه‌رزی 2017 ـ 2018 كریستیانۆ رۆناڵدۆ له لالیگا 26 گۆڵی كرد، به رێژه‌ی 6 شووت له هه‌ر یارییه‌ك، به‌ڵام مێسی 34 گۆڵی كرد، به رێژه‌ی 5 شووت له هه‌ر یارییه‌كه‌ك، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌سلمێنێت كه مێسی كه‌متر شووته‌كانی له فیڕۆچووه، به‌ڵام كریستیانۆ شووتی زیاتری ئاراسته‌ی گۆڵ كردووه و له مێسیش گۆڵی كه‌متر كردووه.