سەرۆک بارزانی و یان كوبیش پێكهێنانی حکوومەتی تازەی عێراق تاووتوێ ده‌كه‌ن
نێرده‌ی تایبه‌ته نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆچوونی رێكخراوه‌كه‌ی له باره‌ی حكوومه‌تی عێراق خسته‌ڕوو
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، پێشوازی لە یان كوبیش، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان كرد و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، پرسی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراقییان تاووتوێكرد.
به گوێره‌ی وێبسایتی تایبه‌تی سه‌رۆك بارزانی، له کۆبوونەوەیەکدا دوایین پێشهاتە سیاسیەکانی نێو پرۆسەی سیاسی عێراق و هەنگاوەکانی درووست‌کردنی حکوومەتی تازەی عێراق و رۆڵی هەرێمی کوردستان لەوبارەیەوە تاوتوێ کرا.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆچوونی رێکخراوەکەی لەبارەی پرۆسەی سیاسی عێراق بۆ سەرۆک بارزانی خستە ڕوو.
هەڕەشەی تیرۆر و چۆنیەتی ڕووبەڕووبوونەوەی هزری توندڕۆیی و تیرۆر تەوەرێکی تری ئەو کۆبوونەوەیە بوو.

ا. م