سێیه‌مین پاڵه‌وانێتی دوای چامپیۆنزلیگ و یۆرۆپالیگ له دایك ده‌بێت
"فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا پاڵه‌وانێتییه‌كی هاوشێوه‌ی چامپیۆنزلیگ به‌ڕێوه ده‌بات"

هێشتا فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌وروپا دڵنیا نه‌بووه له سه‌ركه‌وتنی خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپای تایبه‌ت به فێدراسیۆنه ئه‌ندامه‌كانی یوێفا، كه‌چی بڕیاریداوه له‌سه‌ره‌تا وه‌رزی 2021/2022ـه‌وه پاڵه‌وانێتیه‌كی نوێ به‌ڕێوه ببات، كه ده‌بێته سێیه‌م پاڵه‌وانێتی ئه‌وروپی تایبه‌ت به یانه‌كان.
ئاندرێ ئانێلی سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئابووری له فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌وروپا كه هاوكات سه‌رۆكی یانه‌ی یوڤێنتۆسه رایگه‌یاند له چاوه‌ڕوانی وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندین له‌لایه‌ن لێژنه‌ی جێبه‌جێكای یوێفا بۆ ئه‌وه‌ی گڵۆپی سه‌وزیان بۆ هه‌ڵبكرێت، ئه‌و كاته سێیه‌م پاڵه‌وانێتی یانه‌كانی ئه‌وروپا دوای چامپیۆنزلیگ و یۆرۆپالیگ له وه‌رزی 2021/2022 له‌دایك ده‌بێت.
هه‌رچه‌نده ورده‌كاری ته‌واو له‌سه‌ر پاڵه‌وانێتیه‌كه بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێت له‌سه‌ر هه‌مان شێوازی خوله‌كانی دیكه‌ی ئه‌وروپا بێت، له هه‌ر وه‌رزێكی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ش 96 یانه به‌شداری ده‌كه‌ن.
ئێستا له ئه‌وروپا دوو پاڵه‌وانێتی گه‌وره‌ی تایبه‌ت به یانه‌كان هه‌ن، یه‌كه‌میان خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپایه و له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان 32 یانه ركابه‌ری ده‌كه‌ن، یۆرۆپالیگیش كه دووه‌م پاڵه‌وانێتیه 48 هه‌ڵبژارده له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان یاریی به‌رامبه‌ر یه‌كتر ده‌كه‌ن، له سێیه‌میشدا ژماره‌كه بۆ 96 یانه به‌رز ده‌كرێته‌وه.
جامی جامه‌كانی ئه‌وروپا پێشتر سێیه‌م ركابه‌ری بوو له ئه‌وروپا تیایدا ئه‌و یانانه‌ی جامی نێوخۆییان ده‌برده‌وه به‌شداریان ده‌كرد به‌ڵام له ساڵی 1999 هه‌ڵوه‌شایه‌وه، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له وه‌رزی 2021/2022ه‌وه یانه‌كان جارێكی دیكه به‌شداری له پاڵه‌وانێتی سێیه‌می ئه‌وروپا بكه‌ن.