سه‌رۆك بارزانی: به‌ڵێنی گه‌وره ناده‌ین به‌ڵام پارێزگاری له مافه‌كانتان ده‌كه‌ین
گوتاری سه‌رۆك بارزانی له ده‌ستپێكی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى، له وتارى ده‌ستپێكى هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه‌ى ليستى 183ى پارتى ديموكراتى كوردستان، رايگه‌ياند، ئه‌مجاره ده‌مانه‌وێت سه‌ركه‌وتنى پارتى گه‌وره‌تر بێت بۆ ئه‌وه‌ى بتوانين حكومه‌تێكى به‌هێز درووست بكه‌ين و چاكسازى بنه‌ڕه‌تى و گۆڕانكارى گه‌وره بكه‌ين. سه‌رۆك بارزانى داواشيكرد، كانديدانى پارتى خۆيان به وه‌ڵامدانه‌وه‌ى كه‌سه‌وه سه‌رقاڵ نه‌كه‌ن و به ئومێد و وره‌يه‌كى به‌رزه‌وه به‌ره‌و پێشه‌وه بڕۆن و خۆيان نه‌چه‌مێننه‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (11ى ئه‌يلوول/ سێپتێمبه‌رى 2018)، پارتی دیموكراتی كوردستان به وتارێكی سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی، بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ لیستی (183)ـی حزبه‌كه‌ى ده‌ستپێكرد.
دهقـــی وتـــارى ســـــهرۆك بـــــارزانـــــــى
ئه‌مڕۆ 11ى ئه‌يلووله، ساڵيادى شۆڕشێكى مه‌زن و سه‌رتاسه‌رى گه‌له‌كه‌مان، به رابهرايهتى جه‌نابى بارزانى نه‌مر. له پێناوى ئازادى و سه‌رفرازى گه‌له‌كه‌مان. ئه‌و خه‌بات و ده‌ستكه‌وت و ئازادييه‌ى ئێستا هه‌يه، درێژه پێده‌رى ئامانج و به‌ها و ده‌ستكه‌وته‌كانى شۆڕشى ئه‌يلووله. كه شۆڕشێكى سياسى، كۆمه‌ڵايه‌تى، چه‌كدارى و فكرى بوو. شۆڕشێك بوو، كه مێژووييه‌كى تازه‌ى درووستكرد. ئومێدى خسته دڵى نه‌ته‌وه‌يه‌ك. شۆڕشێك بوو، قه‌ڵايه‌كى درووستكرد له ناوچه‌كه بۆ ئازاديخوازان و ديموكراتيخوازان. شۆڕشێكه، كه‌س نه‌يتوانى خاڵى بچووكيش له سه‌رى بگرێت، كه له مێژووى خهباتييدا بۆ يه‌ك رۆژ و يه‌ك جاريش په‌ناى نه‌برده به‌ر كارێكى خيلافى ياسا يان به نامه‌ردى. هه‌موو خه‌باتى به مهردايهتى و سه‌ربه‌رزى كرد. به پێويستى ده‌زانم له‌و ياده پيرۆزه‌دا، سڵاو بۆ شههيدانى شۆڕشى ئه‌يلوول بنێرم. سڵاو بۆ ئه‌و پێشمه‌رگه قاره‌مانانه‌ى ئێستا له ژياندا ماوون. هه‌روه‌ها ره‌حمه‌ت بۆ ئه‌و قاره‌مانانه‌ى كه چوونه‌ته به‌ر ره‌حمه‌تى خودا و له ژياندا نه‌ماوون. به دڵنياييه‌وه ئه‌وه‌ى ئێستا هه‌يه هه‌مووى به‌رهه‌مى خوێنى شه‌هيدانه. خۆڕ‌اگرى گه‌له‌كه‌مان و به‌رهه‌مى قاره‌مانێتى پێشمه‌رگه‌يه. سڵاو بۆ گيانى پاكى هه‌موو شههيدانى رێگه‌ى رزگاريخوازى كوردستان.
هه‌ڤاڵان..
پارتى ديموكراتى كوردستانيش له هه‌موو قۆناغه‌كانى خه‌باتى گه‌له‌كه‌ماندا، له ساتى دامه‌زراندنى و له شۆڕشى ئهيلوولى مه‌زن، ئامرازێك بووه بۆ به‌ديهێنانى مافى ره‌واى گه‌له‌كه‌مان و پاراستنى ده‌ستكه‌وته‌كانى ميله‌ته‌كه‌مان. جێگه‌ى خۆشحاڵييه، له‌م رۆژه پيرۆزه‌دا، گه‌له‌كه‌مان به بڕوا به بنه‌ماكانى ديموكراسى، به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنێكى گرنگ و چاره‌نووسساز ده‌چێت. ئێستاش پارتى ديموكراتى كوردستان، له پێناو بنياتنانى كوردستانێكى به‌هێز به پشتيوانى خواى مه‌زن و به پاڵپشتى جه‌ماوه‌رى تێكۆشه‌رى كوردستان و به هيمه‌تى ئه‌ندام و لايه‌نگرانى پارتى ديموكراتى كوردستان و به ئومێدێكى زۆر به تواناى گه‌نجان به بڕوايه‌كى به‌هێز به ده‌ست و بازووى پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و به به‌ره‌كه‌تى خوێنى شه‌هيدان ده‌ست ده‌كه‌ين به هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردن.
خۆشه‌ويستان.. هه‌ڤاڵان..
له ئايارى رابردوو، هه‌ڵبژاردنێكى ديكه ئه‌نجامدرا، ئه‌ويش بۆ په‌رله‌مانى فيدراڵى بوو له به‌غدا. لێره‌دا به پێويستى ده‌زانم، سوپاسى بێپايانم بۆ جه‌ماوه‌رى كوردستان به تايبه‌تى بۆ ئه‌ندام و لايه‌نگرانى پارتى، كه هيمهتێكى زۆرتان كرد.
هيمهتێكى زۆرتان كرد و نه‌تانهێشت خه‌ونى ناحه‌زان بێته‌دى. زۆرێك هه‌بوون به‌ته‌ماى ئه‌وه بوون، كۆتايى پارتى ببينن، نهيانزانى پارتى ده‌بێته حزبى ژماره يه‌ك له ئاستى عێراقدا.
سوپاس بۆ خواى گه‌وره و سوپاس بۆ ئێوه هه‌ر به‌و ئومێد و بڕوايهوه و هه‌ر به فيداكارى و دڵسۆزى و پابه‌ندى ئێوه به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنى هه‌رێمى كوردستان ده‌چين، بۆ ئه‌وه‌ى كوردستانيش به‌هێز بێت، ده‌بێت پارتى به‌هێز بێت. بۆ بنياتنانى حوكمڕانى باش، بۆيه له‌سه‌ر ئێوه‌يه هيمه‌ت بكه‌ن و جارێكى ديكه نه‌هێڵن خه‌ونى ناحه‌زان بێته دى و جارێكى ديكه ئاڵاى پارتيتان و ئاڵاى به‌رخودان و ئاڵاى شه‌ره‌ف و كه‌رامه‌ت به‌رز رابگرن.
ههڤاڵينه...
داواتان لێده‌كه‌م، داواى برايانهتان لێده‌كه‌م، هه‌ڵبژاردنێكى ئارام ئه‌نجام بده‌ن. نه‌ك نابێت ته‌شهير به‌كه‌س بكه‌ن، كاتى خۆتان به خه‌سار نه‌ده‌ن و وه‌ڵامى تهشهيرى كه‌سيش نه‌ده‌نه‌وه. رێز له ياسا بگرن و ئارامى بپارێزن و خه‌ڵك بێزار نه‌كه‌ن. ناشبێت به‌ڵێنى وا بدرێت كه جێبه‌جێ نه‌كرێت، باسى ده‌ستكه‌وته‌كان بكه‌ن و مێژووييه‌كى پڕ سه‌روه‌رى و ده‌وڵه‌مه‌ندتان هه‌يه، سه‌دان ده‌ستكه‌وت و داستانتان هه‌يه. ئه‌وه باس بكه‌ن. باسى خه‌ڵكى ديكه نه‌كه‌ن. باسى كه‌موكوڕى خۆمان و دهستكهوتهكانيش بكه‌ن. باسى ئاسايش و سه‌قامگيرى بكه‌ن كه له وڵات به‌رقه‌راره. ئه‌مه به شه‌ونخوونى هاتووه‌ته دى و له خۆڕا نه‌هاتووه. به شه‌ونخونى كوڕ و براكانتان بهديهاتووه. باسى پڕۆژه‌كان بكه‌ن، كه جێبهجێكراوون. باسى ئه‌و هه‌موو ده‌ستكه‌وته بكه‌ن، كه به‌ده‌ستهاتوون. باسى ئه‌وه بكه‌ن، كێ داعشى تێك‌شكاند. هه‌ر له‌م نزيكانه باسى ئه‌وه بكه‌ن و به بير‌ى خه‌ڵكى بهێننه‌وه، ئه‌گه‌ر پارتى نه‌بوايه، پيلانى له‌ناوبردنى هه‌رێمى كوردستان سه‌رى ده‌گرت و ئه‌مڕۆ خه‌ڵكێكى ديكه له هه‌ولێر حوكميان ده‌كرد. هه‌موو كوردستان له ژێر داگيركاريدا ده‌بوو. به‌ڵام به خوێنى رۆڵه‌كانى ئێوه و به هيمه‌تى پارتى پيلانه‌كه سه‌رى نه‌گرت و تێكشكا. دڵنيا بن له‌مه‌ودواش هه‌ر پيلانێكى له‌و جۆره تێكده‌شكێت و سه‌رناگرێت.
قسه‌ى بێ كردار زۆر ئاسانه، به‌ڵام قسه ده‌بێت كردارى له‌گه‌ڵ بێت، وه‌ك پارتى نابێت فێرى ئه‌وه بين به‌ڵێن و قسه‌ى بێ كردار به كه‌س بڵێين و باسى بكه‌ين. به بير‌ى خه‌ڵكه‌كه بهێننه‌وه، له كاتى راپه‌ڕين كێ باسى هه‌ڵبژاردنى كرد و باسى ديموكراسييهتى كرد له‌م وڵاته‌دا، كه ده‌بێت واز له شه‌رعييه‌تى شۆڕشگێڕى بهێنين و به‌ره‌و شه‌رعييه‌تى ده‌ستوورى بچين، كێ بوو ئه‌مه‌ى به خه‌ڵكه‌كه وت.
هه‌ڤاڵان..
ئه‌گه‌ر پارتى سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ستهێنا و دڵنيام (انشاألله) سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستده‌هێنێت، به‌ڵام ده‌بێت سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره بێت، دڵنيا بن، حكومه‌تێكى به‌هێز درووست ده‌كرێت، بتوانێت چاكسازييه‌كى بنه‌ڕه‌تى ئه‌نجام بدات و گۆڕانكارى له هه‌موو بوارێكدا بكات. به‌ڵێنى گه‌وره ناده‌ين، به‌ڵام دڵنياتان ده‌كه‌ين، هه‌رچى پێمان بكرێت بۆ خزمه‌تى ئێوه ده‌يكه‌ين. به‌ڵێنى ئه‌وه ده‌ده‌ين راستگۆ بين له‌گه‌ڵتان و سازش له‌سه‌ر مافه‌كانتان نه‌كه‌ين.
ئازيزان و خۆشه‌ويستان.. جه‌ماوه‌رى سه‌ربه‌رزى پارتيمان..
هيمه‌ت بكه‌ن، بچنه سه‌ر سندووقه‌كان، خۆتان، كه‌سوكارتان، دۆسته‌كانتان، ده‌نگبده‌ن به ليستى 183. بۆ ئه‌وه‌ى پارتيتان به‌هێز بێت، بۆ ئه‌وه‌ى كوردستان به‌هێز بێت.
له كۆتاييدا داواتان لێده‌كه‌م، به ئومێدێكى زۆر و به وره‌يه‌كى به‌رز بۆ پێشه‌وه بڕۆن و خۆ نه‌چه‌مێنن.
ئ.ر