مەیمونێک جووجەڵەیەک لە خنکان رزگار دەکات

"پشکنینیشی بۆ دەکات تاکو بزانێت سەلامەتە"

K24 – هه‌ولێر:

لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، مەیمونێک لە جۆری ئۆرانگوتان، جووجەڵەیەک رزگاردەکات کە لەناو ئاوێکدا گیری خواردووە و هەوڵی هاتنەوە دەرەوە شەکەتی کردووە.

سەرەتا ئۆرانگوتانەکە دەیەوێت لە رێگای گەڵایەکەوە رزگاریبکات، بەڵام سوودی نابێت.

پاشان بە دەستەکانی جووجەڵەکە دەردەهێنێت و دەیخاتە سەر وشکانی، ئەو مەیموونە بەوەشەوە ناوەستێت، چەند جارێک پشکنین بۆ جووجەڵەکە دەکات تاکو دڵنیابێت کە سەلامەتە و دەتوانێت بژیت.

بەکاربەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان داوا لەو کەسانە دەکەن کە توندوتیژن بەرامبەر بە ئاژەڵان، سوود لە سۆز و بەزەیی ئەو مەیموونە وەربگرن و لەگەڵ ئاژەڵان میهرەبان بن.

سەرچاوە: دەیلی مەیل

H.J