مه‌سرور بارزانى و هاوپه‌يمانان پرسى يه‌كڕيزى هێزه كوردييه‌كانى رۆژئاوا تاوتوێده‌كه‌ن
پێشهاته سیاسی و سه‌ربازییه‌كان له ناوچه‌كه به‌گشتی و قۆناغه‌كانی شه‌ڕی تیرۆریستان تاوتوێكرا
K24 – هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی گشتی تیمی هاوبه‌شی ئۆپه‌راسیۆنه تایبه‌تیه‌كان له عێراق و سوریا كۆبوويه‌وه.
ئه‌مڕۆ مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له (جه‌نه‌راڵ پاتریك رۆبه‌رسۆن) فه‌رمانده‌ی گشتی تیمی هاوبه‌شی ئۆپه‌راسیۆنه تایبه‌تیيه‌كان له عێراق و سووریا كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا په‌ره‌سه‌ندن و پێشهاته سیاسی و سه‌ربازییه‌كان له ناوچه‌كه به‌گشتی و قۆناغه‌كانی شه‌ڕی تیرۆریستان تاوتوێكرا.
له‌و باره‌وه جه‌نه‌راڵ پاتریك باسی له دوا قۆناغه‌كانی شه‌ڕ له رۆژهه‌ڵاتی سووریا و هه‌وڵه‌كانی ده‌ركردنی تیرۆریستان كرد و هه‌ردوولا دوا په‌ره‌سه‌ندنه دیپلۆماتييه‌كانی ئه‌مریكایان تایبه‌ت به شه‌ڕی سووریا به گرنگ دانا و بیروڕایان له‌باره‌ی میكانیزمی چۆنیه‌تی یه‌كڕیزی و به‌هێزكردنی هێزه‌كانی كورد له رۆژئاوا ئاڵوگۆڕ كرد.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نیگه‌رانی خۆیان له‌باره‌ی هێرشه مووشه‌كیيه‌كانی ئێران له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه بۆ سه‌ر كۆیه ده‌ر‌بڕی، كه خزمه‌ت به سه‌قامگیری ناوچه‌كه ناكات.
