میسر.. كه‌سێك ده‌ستگیركرا كه به‌ر له 25 ساڵ مردووه
به‌ر له ده‌ستگیركردنی خاوه‌نی نانه‌واخانه‌یه‌ك زانیاری به پۆلیس دابوو
K24- هه‌ولێر:
هێزه ئه‌منییه‌كانی میسر له شاری قاهیره‌ی پایته‌خت كه‌سێكیان ده‌ستگیركرد، كه له تۆماره‌كانی باری كه‌سی ناوی به مردوو تۆماركرابوو، بۆئه‌وه‌ی له سزای له‌سێداره‌دان به تاوانی كوشتنی براكه‌ی رزگاریبێت، كه به‌ر له 25 ساڵ ئه‌نجامیداوه.
له راپۆرتێكدا میدیاكانی میسر بڵاوینكرده‌وه، به‌ر له ده‌ستگیركردنی كه‌سه مردووه‌كه، خاوه‌نی نانه‌واخانه‌یه‌ك زانیاری به ئه‌فسه‌رانی یه‌كه‌ی لێكۆڵینه‌وه له به‌شی پۆلیسی گه‌ڕه‌كێكی قاهیره داوه، كه‌سێك بۆ دۆزینه‌وه‌ی كار هاتووچۆی نانه‌واخانه‌كه‌ی كردووه، كه هیچ ناسنامه‌یه‌كی نییه و ره‌فتاره‌كانی له كه‌سێكی نامۆ ده‌چێت.
دواتر ئه‌فسه‌رانی به‌شی لێكۆڵینه‌وه سه‌ردانی نانه‌واخانه‌كه‌یانكردووه و كه‌سه بێ ناسنامه‌كه‌یان ده‌ستگیركردووه، دواتر ئاشكرا بووه كه‌سه ده‌ستگیركراوه‌كه به‌تۆمه‌تی كوشتن، له ساڵی 1993 له‌لایه‌ن دادگاوه داواكراوه و، دوای ئه‌وه‌ی له ئامێری كۆمپیوته‌ری فه‌رمانگه‌ی باری كه‌سی ناوی به مردوو تۆماركراوه، پرۆسه‌ی گه‌ڕان به‌دوای داواكراوه‌كه‌دا راگیراوه.
له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵی، تۆمه‌تباره‌كه دانی به‌وه‌دا ناوه، پاش ئاشكرابوونی په‌یوه‌ندییه‌كی سۆزداری ناشه‌رعی له‌نێوان براكه‌ی و هاوسه‌ره‌كه‌ی، له ساڵی 1992 براكه‌ی كوشتووه و دواتریش رایكردووه.
وه‌ك ئه‌و تۆمه‌تباره راشیگه‌یاندووه، دوای راكردنی له‌ده‌ست یاسا، هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌ی كۆچی دوایی بۆی ده‌رخستووه، بۆئه‌وه‌ی بتوانێت مووچه‌كه‌ی و شایسته داراییه‌كانی له حكوومه‌ت وه‌رگرێت.
H.B