به‌ريتانيا خۆشحاڵه به ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان
نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له جۆن وێڵكس، باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق و شاندێكی یاوه‌رى كرد
K24 – هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له جۆن وێڵكس، باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق و شاندێكی یاوه‌رى كرد.
سايتى حكومه‌تى هه‌رێم بڵاويكرده‌وه، له دیدارێكى نێوان شانده‌كه و سه‌رۆك وه‌زيراندا دوا پێشهاته‌كان و دانوستانه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق تاوتوێ كرا و له‌و باره‌یه‌وه شاندی میوان جه‌ختیان له پێویستیی رۆڵی هه‌رێمی كوردستان له پێكهێنان و هاوبه‌شى له بڕیاره‌كانی حكوومه‌تی داهاتوودا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا به رێگه‌ی دیالۆگ كرده‌وه.
هه‌روه‌ها هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، شاندی میوان خۆشحاڵیى خۆى بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له كاتی دیاریكراوی خۆیدا ده‌ربڕى و هیوای به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنێكی سه‌ركه‌وتوویان بۆ هه‌رێمی كوردستان خواست.
له به‌رامبه‌ردا نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ی به گفتوگۆى هێزه سیاسییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرد و جه‌ختى له یه‌كده‌نگی و یه‌كڕیزیی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان و به‌هێزیی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا كرده‌وه و به‌شداری و رۆڵی پۆزه‌تیڤی هه‌رێمى كوردستانى له په‌رله‌مان و حكوومه‌تی داهاتووى عێراقدا بۆ چاره‌سه‌ریى كێشه‌كانی عێراق و كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، به گرنگ له قه‌ڵه‌م دا. خۆشحاڵیی خۆی به به‌شداریی زۆربه‌ی هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا ده‌ربڕی و ئاماژه‌ی به ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن كرد كه تا ئێستا به شێوه‌یه‌كی ڕێك‌وپێك به‌ڕێوه ده‌چێت و هیوای خواست دوای هه‌ڵبژاردن حكوومه‌تێك پێكبهێنرێت كه بتوانێت ئه‌و ڕیفۆرمانه‌ی كه پلانیان بۆ دانراوه، جێبه‌جێ بكات.