ڤیدیۆ.. زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ بە گۆڵێکی سەرنجڕاکێش هاندەرانی شۆک کرد

گۆڵی ژمارە 500ی بوو لە کاروانی وەرزشی خۆی تۆماری بکات

زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ وەکو پیشەی هەمیشەیی خۆی لە خولی ئەمریکی بە گۆڵێکی سەرنجڕاکێش هاندەرانی شۆک کرد.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە خولی ئەمریکی ناسراو بە MLS لە یاریی نێوان تۆرنتۆ و لۆس ئانجلۆس گالاکسی، زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ گۆڵێکی سەرنجڕاکێشی تۆمارکرد و هاندەرانی ناو یاریگەی شۆک کرد، بەڵام یانەکەی ئیبراهیمۆڤیچ بە ئەنجامی 5-3 دۆڕا.

گۆڵەکەی زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ گۆڵی ژمارە 500ی خۆی بوو لە کاروانی وەرزشی خۆیدا تۆماری بکات، دوای لیۆنێل مێسی و کریستیانۆ رۆناڵدۆ بووە سێیەم یاریزان لە ژیانی وەرزشی خۆیدا لەگەڵ یانە و هەڵبژاردەکەی 500 گۆڵ یان زیاتر تۆمار بکات.

ئیبراهیمۆڤیچی 37 ساڵان لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر وێنەیەکی خۆی داناوە و نووسیویەتی 'خودای گۆڵ' و ئاماژەشی بە ژمارە 500 کردووە.

تویتەکەی زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ
تویتەکەی زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ