عه‌بادی بڕیاریدا سنووری هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ توركیا كۆنترۆڵ بكات
عه‌بادی داوای له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه كرد زیاده‌ڕۆییه‌كانی توركیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به به‌ڵگه بكات
K24- هه‌ولێر:
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، كه تایبه‌ت بوو به ئاسایشی نیشتیمانی، حه‌یده‌ر عه‌بادی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان بڕیاریدا، به‌مه‌به‌ستی رێگریكردن له پێشێلكارییه‌كانی توركیا، سنووری نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا به پاسه‌وانی سنوور كۆنترۆڵ بكات.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی ئاسایش و سه‌قامگیری و كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كانی عێراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه كرا و زیاده‌ڕۆییه‌كانی توركیا به پێشێلكاری به‌رامبه‌ر سه‌روه‌ری خاك و ئاسمانی عێراق وه‌سف كرا.
عه‌بادی داواشی له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق كرد، ئه‌و پێشێلكاریانه له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به به‌ڵگه بكات.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی رێكخستنه‌وه‌ی ئه‌ركه سه‌ره‌كییه‌كانی پۆلیسی فیدراڵ كرا و، عه‌بادی بڕیاری دووباره داڕشتنه‌وه‌ی په‌یكه‌ری هێزی پۆلیسی فیدراڵی ده‌ركرد، بۆئه‌وه‌ی له‌ڕووی چه‌كه‌وه پۆلیسیش هاوتای هێزه‌كای سوپا بێت و رۆڵی سوپا له پاراستنی ئاسایش ته‌واو بكات.
گفتوگۆكردن له‌باره‌ی دۆخی پارێزگای به‌سره و پاراستنی سه‌قامگیری و ئاسایشی هاووڵاتیان و سامانی گشتی و تایبه‌ت له‌و شاره به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بوو.
ئه‌و بڕیارانه‌ی له كۆبوونه‌وه‌كه‌ش ده‌ركران، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:
یه‌كه‌م/ ده‌بێت وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئه‌ركی دووباره داڕشتنه‌وه‌ی په‌یكه‌ری رێكخستنه‌كانی هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵ جێبه‌جێ بكات.
دووه‌م/ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه رێككاری پێویست ده‌گرێته به‌ر، بۆئه‌وه‌ی پێشێلكارییه‌كانی توركیا به‌رامبه‌ر سه‌روه‌ری خاك و ئاسمانی عێراق له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به به‌ڵگه بكات، دواتر ده‌ره‌نجامه‌كان بۆ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ده‌خاته‌ڕوو.
سێیه‌م/ بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور به‌درێژایی سنووری نێوان عێراق "هه‌رێمی كوردستان" و توركیا و رێگریكردن له هه‌ر پێشێلكاریێك له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه، حكوومه‌تیش پێداویستی ته‌واو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دابین ده‌كات.
چواره‌م/ ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر واژووكردنی لێكتێگه‌یشتنی ئه‌منی له نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق و هه‌نگاریا و سه‌رپشك كردنی وه‌زیری ناوخۆ بۆ دانوستان و واژووكردنی رێككه‌وتنه‌كان.
H.B