وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا: پێویسته هاوكاری سه‌ربازی پێشكه‌شی پێشمه‌رگه بكرێت
ئۆرسۆلا: هه‌رگیز ئه‌فسانه‌ی پێشمه‌رگه له تێكشكاندنی داعش له‌بیر ناكه‌ین
K24 - هه‌ولێر:
ئۆرسۆلا ڤۆنده‌رلاین، وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا له هه‌ولێره‌وه رایگه‌یاند: "پێویسته پێشمه‌رگه و ھێزه‌كانی دیكه هه‌موو چه‌كێكیان پێبدرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌نگاری داعش ببنه‌وه‌و كۆتاییان پێبهێنن".
وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا كه ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه 16/9/2018 گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا و له كاتی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ناوه‌ندێكی مه‌شق و راهێنانی هێزه‌كانیان له هه‌ولێر رایگه‌یاند: "پێشكه‌وتنی به‌رچاو له هه‌رێمی كوردستان به‌دیهاتووه‌و هه‌رگیز ئه‌فسانه‌ی پێشمه‌رگه له تێكشكاندنی داعش له‌بیر ناكه‌ین".
ئۆرسولا گووتیشی، پێویسته هاوكاری سه‌ربازی پێشكه‌شی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بكرێت. چونكه ھێشتا ئایدۆلۆژیای داعش هه‌ر ماوه.
هه‌روه‌ها گووتی: "ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان گرنگ و داواكاین هه‌ولێر و به‌غدا هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازیان له‌و ناوچانه‌دا هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش بگرن".