بەڤیدیۆ.. بەهۆی نەبوونی ئاوی خاوێن یارییەکی خولی نایابی عێراق دواخرا
شەش یاریزانی یانەی حوسێن بەهۆی خواردنەوەی ئاوی پیس گەیەنرانە نەخۆشخانە
بەهۆی نەبوونی ئاوی خاوێن لە شاری بەسرە یارییەکی خولی نایابی عێراق دواخرا.
بەهۆی خواردنەوەی ئاوی پیس لە شاری بەسرە، شەش یاریزانی یانەی حوسێن گەیەنرانە نەخۆشخانە و زۆربەی یاریزانانی یانەکە بەهۆی خواردنەوەی ئاوی پیس دۆخی تەندروستیان باش نییە، کە وابڕیار بوو ئەمڕۆ دووشەممە کاتژمێر 03:45ی دوای نیوەڕۆ لە بەسرە ببنە میوانی نەفتی جنوب.
فازل زعێری راهێنەری یانەی حوسێن لە لێدوانێکیدا رایگەیاند، بە خۆی و زۆربەی یاریزانەکانی بەهۆی خواردنەوەی ئاوی پیس نەخۆشکەوتوون و گەیەنراونەتە نەخۆشخانە، کە بەمهۆیەوە فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بڕیاری دا یارییەکەیان لەگەڵ یانەی نەفتی جنوب دوابخات.