به‌به‌ڵگه.. په‌رله‌مانتارانی كه‌ركووك داوای دانانی سنوورێك بۆ پارێزگاری شاره‌كه‌یان ده‌كه‌ن
راكان جبووری له‌سه‌ر زیاده‌ڕۆیی و ره‌فتاره نایاساییه‌كانی به‌رده‌وامه
K24- هه‌ولێر:
له یاداشتێكدا كه كۆپییه‌كی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، په‌رله‌مانتارانی شاری كه‌ركووك داوا له حكوومه‌تی فیدراڵ ده‌كه‌ن، سنوورێك بۆ ره‌فتار و زیاده‌ڕۆییه نایاساییه‌كانی راكان جبووری، پارێزگاری سه‌پێندراوی ئه‌و شاره دا‌نێت.
له یاداشته‌كه‌دا كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتییه‌وه ئاراسته‌ی نوێنه‌ری حكوومه‌تی به‌غدا له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كراوه، هاتووه، "په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له پارێزگای كه‌ركووك داوای وه‌ستاندنی ره‌فتاره نایاساییه‌كانی راكان جبووری، پارێزگاری كه‌ركووك به وه‌كاله‌ت ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی په‌یوه‌ستن به گۆڕینی به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان و به‌شه‌كانی سه‌ر به حكوومه‌تی فیدراڵ له‌و پارێزگایه".

دوای رووداوه‌كانی 16ـی ئوكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو و كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و هێرشی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق بۆ ئه‌و ناوچانه، به‌هۆی درووستبوونی بۆشایی ئیداری و سه‌پاندنی راكان جبووری وه‌ك پارێزگاری ئه‌و شاره، رۆژانه پارێزگاری سه‌پێندراو زیادڕۆیی و گۆڕانكاری به‌رده‌وام له ئیداره‌ی له سنووری ئه‌و پارێزگایه ده‌كات، تائێستا چه‌ندین پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و به‌شه‌كان له كورد سه‌ندراونه‌ته‌وه و رۆژانه‌ش پرۆسه‌ی ته‌عریب به‌رده‌وامه.
H.B