بریندارێكی دیكەی موشەكبارانی بارەگای دیموكرات شەھید بوو

به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی سلێمانی شه‌هید بوو

K24- هه‌ولێر:

كادیرێكی دیكەی حزبی دیموكراتی كوردستان كە لە ھێرشی موشەكی ئێران بۆ سەر بارەگای ئەو حزبە بریندار ببوو, لە نەخۆشخانەیەكی سلێمانی شەھید بوو.

ئێوارەی ئەمرۆ چوارشەممە قادر عیزەتی, ناسراو بە مامە قالە ریشە كادیری حزبی دیموكراتی كوردستان بەھۆی سەختی برینەكەی لە نەخۆشخانەیەكی سلێمانی شەھید بوو.

قادری عیزەتی لە كاتی ھێرشی موشەكی سوپای پاسداران بۆ سەر بارەگای حزبی دیموكراتی كوردستان بریندار ببوو و لەگەڵ سێ بريندارى دیكه‌ی ئه‌و مووشه‌كبارانه‌ بۆ نەخۆشخانەیەكی سلێمانی گوازرابووه‌وه‌، بەڵام ئێوارەی رۆژی چوارشەممە بەھۆی سەختی برینەكه‌ی كۆچی دوایی كرد.

رۆژی 8ـی ئه‌م مانگه‌ سوپای پاسداران بە 7 موشەك ھێرشی سەر بارەگای حزبی دیموكراتی كوردستان و حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران كرد، كه‌ به‌قه‌ڵای دیموكرات ناسراوه‌، بەو ھۆیەوە 14 پێشمەرگەی حزبی دیموكراتی كوردستان لەنێویاندا 6 ئەندامی سەركردایەتی و دوو پێشمەرگەی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران شەھید بوون، زیاتر لە 40 كەسیش برینداربوون.

H.B