ئا‌یاكس به سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره شكسته‌كه‌ی ئایندهۆڤنی له‌بیر هۆڵه‌ندییه‌كان برده‌وه
ئا‌یاكس تۆڵه‌ی شكسته‌كه‌ی ئایندهۆڤنی له یانه‌یه‌كی یۆنانی كرده‌وه
یانه‌ی ئایاكسی هۆڵه‌ندا یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی له وه‌رزی نوێی چامپیۆنزلیگ تۆمار كرد، كاتێك به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام شكستی به ئا‌یك ئاسینا هێنا، ئه‌مه‌ش سێیه‌مین سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی ئا‌یاكس بوو له مێژووی چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر یانه یۆنانییه‌كه.
له گه‌ڕی یه‌كه‌می چامپیۆنزلیگ، یانه‌ی ئا‌یاكس ئه‌مستردام له نێو یاریگه‌ی خۆی میوانداریی یانه‌ی ئا‌یك ئاسینای كرد، گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی گێمی دووه‌م، نیكۆلاس تاجلیافیكۆی ئارجێنتینی شریتی گۆڵه‌كانی ئه‌یاكسی بڕی، كاتێك له خوله‌كی 46 گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆمار كرد.
دواتر له خوله‌كی 77 دۆنی ڤان دی بیك گۆڵی دووه‌می بۆ ئا‌یاكس زیاد كرد، پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی یارییه‌كه لێ بدات نیكۆلاس تاجلیافیكۆ گه‌ڕایه‌وه گۆڵی سێیه‌می بۆ یانه هۆڵه‌نداییه‌كه تۆمار كرد.
یانه‌ی ئا‌یاكس و ئا‌یك ئاسینا له مێژووی چامپیۆنزلیگ ئه‌مه سێیه‌مین رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی نێوانیان بوو، هه‌ر 3 یارییه‌كه‌ش به سه‌ركه‌وتنی یانه هۆڵه‌نداییه‌كه ته‌واو بووه.