خوێندنى ئه‌مساڵ دواخرا
بڕيار بوو، 22ى ئه‌م مانگه پرۆسه‌ى خوێندن ده‌ستپێبكات
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، رايگه‌ياند، رۆژى 2ى تشرينى يه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌رى 2018 ده‌رگاى قوتابخانه ده‌كرێته‌وه، ئه‌مه له كاتێكدا بڕيار بوو، 22ى ئه‌م مانگه پرۆسه‌ى خوێندن ده‌ستپێبكات.
له‌و باره‌يه‌وه، وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده راگه‌يه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه، كه وێنه‌يه‌كى ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه و تێيدا هاتووه، ئه‌و بڕياره له‌سه‌ر داواى كۆميسيۆن دراوه.
له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: لەسەر داواى فەرمى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان و راپرسى لە هەرێمى کوردستان کە خوازیارى بەکارهێنانى قوتابخانەکانە لە چەند رۆژ پێش وادەى دەستپێکى هەڵبژاردنەکان بۆ مەشق و راهێنانى فەرمانبەرانى سەر سەندووقەکانى دەنگدان و هەردوو رۆژى دەنگدان لە 29 و 30/9، وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێم رەزامەندى لەسەر دواخستنى وادەى کردنەوەى دەرگاى قوتابخانەکان دا لە 22/9 بۆ 2/10/2018ى زایینى.
.jpg)