فه‌تح بۆ سه‌رۆك كۆمار چاوه‌ڕوانی كاندیدی هاوبه‌شی پارتی و یه‌كێتییه
فه‌تح: سه‌رۆك كۆمارێك په‌سه‌ند ناكه‌ین ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنی پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ری نه‌بێت
K24- هه‌ولێر:
ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی، وته‌بێژی هاوپه‌یمانێتی فه‌تح به سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری دووپاتیكرده‌وه، هه‌ڵوێستی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یان له‌سه‌ر پرسی كاندیدی كورد بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار په‌یوه‌سته به بڕیارێكی هاوبه‌ش كه له‌لایه‌ن هه‌ردوو حزبی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه‌وه ده‌درێت.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌سه‌دی جه‌ختی كرده‌وه، هه‌ڵوێستی هاوپه‌یمانێتی فه‌تح له‌باره‌ی كاندیدی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، كه دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵحی بۆ ئه‌و پۆسته دیاریكردووه، په‌یوه‌سته به بڕیارێكی هاوبه‌ش كه له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه‌وه ده‌رده‌كرێت، روونیشیكرده‌وه، "هه‌رچه‌نده هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌مان ڤیتۆی له‌سه‌ر كه‌سێكی وه‌ك به‌رهه‌م ساڵح نییه بۆ پێدانی ئه‌و پۆسته، به‌ڵام بڕیاری كۆتایی له‌لایه‌ن ناوماڵی كورده‌وه ده‌درێت و پێویسته هه‌ردوو حزبه گه‌وره‌كه‌ی كوردی له‌سه‌ری رێكبكه‌ون، نه‌ك ته‌نیا له‌لایه‌ن حزبێكه‌وه بڕیاری له‌سه‌ر درابێت".
ئه‌سه‌دی دووپاتیكرده‌وه، هه‌ركاتێك پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر كاندیدێك بۆ ئه‌و پۆسته رێككه‌وتن، ئێمه‌ش رێزی لێدهگیرن و له پرۆسه‌ی ده‌نگدان ئه‌ركی خۆمان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین.
دوای ئه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح داوای له یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كرد، بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار كاندیدی بكه‌ن و یه‌كێتیش ئه‌و داواكاریه‌ی ناوبراوی په‌سه‌ندكرد، ساڵح ده‌ستی له حزبی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری كێشایه‌وه، كه به‌ر له نزیكه‌ی 9 مانگ خۆی دایمه‌زراندبوو، له‌به‌رامبه‌ریشدا پارتی دیموكراتی كوردستان دووپاتیكرده‌وه، پارتیش كاندیدی خۆی بۆ ئه‌و پۆسته ده‌بێت و جه‌ختیشیكرده‌وه، یه‌كێتی تاكلایه‌نانه بڕیاری كاندیدكردنی به‌رهه‌م ساڵحی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار داوه و ئێمه‌ی لێ ئاگادار نه‌كردووه‌ته‌وه.
H.B