ژماره‌یه‌ك كاندیدی هاوپه‌یمانی بڕیاری بایكۆتی هه‌ڵبژاردن ده‌شكێنن
به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك له كاندیدانی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری، بڕیاری حزبه‌كه‌یان شكاند و رایانگه‌یاند، بایكۆت ده‌شكێنن و به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌و ژماره كاندیده‌ی هاوپه‌یمانی دوای ئه‌وه هات، دوێنێ به‌رهه‌م ساڵح، دامه‌زرێنه‌ری هاوپه‌یمانێتییه‌كه، وازی هێنا و به فه‌رمی گه‌ڕایه‌وه ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و بووه‌ته كاندیدی ئه‌و حزبه بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق.
پێشتر هاوپه‌یمانێتییه‌كه، بڕیاریدا بوو به‌شداری هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان نه‌كات، كه بڕیاره 30ی ئهیلوول/ سێپتێمبه‌ر ئه‌نجام بدرێت، له سه‌ره‌تاشدا رایانگه‌یاندبوو، به‌هۆی "نه‌بوونی تۆمارێكی پاكی ده‌نگده‌ران" به‌شداری نه‌كه‌ن.

