نيكى هايلى باسى مووشه‌كبارانى ئێران بۆ سه‌ر ديموكراته‌كان له ئه‌نجوومه‌نى ئاسايش ده‌وروژێنێت
ئێران كاره دوژمنكاره‌كانی خۆی دژی عێراق زیادكردووه
K24 – هه‌ولێر:
نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، نیكی هايلی، وێڕای ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه ئێران له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا كاره دوژمنكاره‌كانی خۆی دژی عێراق زیادكردووه، راشیگه‌یاند: "پشتیوانانی ئێران له عێراق به ئاشكرا مه‌شقیان پێده‌كرێت و ئه‌و چه‌كانه به‌كارده‌هێنن كه له تارانه‌وه بۆیان دێت. هه‌واڵی ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا مووشه‌كی بالیستیی بۆ ئه‌م پشتیوانانه ناردووه، یه‌كێكه له‌و هه‌واڵانه‌ی كه پێمان گه‌یشتوون".
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندا، كه تایبه‌ت بوو به تاوتوێكردنی دۆخی فه‌ڵه‌ستین له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، نیكی هايلی ره‌تیكرده‌وه سه‌باره‌ت به فه‌ڵه‌ستین بدوێت و درێژه‌ی به تاوانباركردنی ئێران، دا.
هايلی جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه، كه هێرشی زۆر له‌ناو ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشه‌وه كراوه‌ته سه‌ر ئیسرائیل و رایگه‌یاند: "له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا وڵاتێك هه‌یه كه بووه‌ته مایه‌ی پێكدادان و ناسه‌قامگیریی و ئه‌م وڵاته ئیسرائیل نییه، به‌ڵكو ئێرانه. تاكه ئامانجی ئێران له عێراق بریتییه له: درووستكردنی ناوه‌ندێك له‌ژێر كۆنترۆڵی خۆیدا بۆ ئه‌و چه‌ك و سه‌ربازانه‌ی له تارانه‌وه بۆ ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست دێن. ئێران له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا كاره دوژمنكاره‌كانی خۆی زیادكردووه. پشتیوانانی ئێران له عێراق به ئاشكرا مه‌شقیان پێده‌كرێت و ئه‌و چه‌كانه به‌كارده‌هێنن كه له تارانه‌وه بۆیان دێت. هه‌واڵی ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا مووشه‌كی بالیستیی بۆ ئه‌م پشتیوانانه ناردووه، یه‌كێكه له‌و هه‌واڵانه‌ی كه پێمان گه‌یشتوون".
هايلى تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه ئێران له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا هێرشی مووشه‌كیی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستانی عێراق له (کۆیە) ئه‌نجامداوه و له ئه‌نجامدا 11 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، به پێویستیشی زانی ده‌ستوه‌ردانی ئێران له خاكی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه له‌به‌رچاو بگیرێت.
نیكی هايلی باسی له‌وه‌كرد، كه ئێران ده‌یه‌وێت عێراق وا لێبكات پابه‌ندی ئه‌و بێت و هه‌وڵی لاوازكردنی ده‌دات و رایگه‌یاند: "ئێران به‌نیازه له رێگه‌ی به‌كارهێنانی عێراقێكی لاوازه‌وه درێژه به كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانی بدات".
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ
ئ.ر