مەکگۆرک هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی فازڵ بەرواری دەربڕی
"فەرماندە بەرواری جەنگاوەر و فەرماندەیەکی پاڵەوانی جەنگی دژ بە داعش بوو"
K24- ههولێر:
برێت مەکگۆرک، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ شەڕی دژ بە داعش، هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی فازڵ بەرواری دەربڕی.
شهوى رابردوو، له شارى ههولێر، ليوا فازڵ بهرواری، فهرماندهی فیرقهی ئاڵتوونی هێزی دژە تیرۆری عێراق، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە كۆچی دوایی كرد.
بۆ کۆچی دوای بەرواری، مەکگۆرک لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: "فەرماندە بەرواری جەنگاوەر و فەرماندەیەکی پاڵەوانی جەنگی دژ بە داعش بوو، جیهان قەرزاری بەخشینەکانی ئەوە. ئێستا ئەو ئەفسانەیە و سەرەخۆشی لە خێزان و جەنگاوەرەکانی هاوڕێی دەکەم".
دواى ئهوهى تهرمهكهى رهوانهى دهۆك كرايهوه، بڕیارە ئهمڕۆ له رێوڕهسمێكدا تەرمی فازڵ بەرواری به خاك بسپێردرێت.
H.J