حه‌لبووسی گه‌یشته هه‌ولێر
K24 - هه‌ولێر:
محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گه‌یشته هه‌ولێر.
سەرچاوەیەك بە کوردستان24ی راگەیاند، محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گەیشتە هەولێر و بڕیاریشە لەگەڵ لایەنە کوردستانییەکان کۆببێتەوە.
بە گوێرەی زانیارییەكان بڕیاره سەرۆكی پەرلەمانی عێراق له سه‌ردانه‌كه‌یدا له‌گەڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسانی دیكەی باڵای هه‌رێم كۆببێته‌وه، پێکهێنانی حکوومەتی داهاتووی عێراق و راگەیاندنی کوتلەی پەرلەمانی لەگەڵ لایەنە كوردستانییەكان تاوتوێ دەكات.
سه‌ردانه‌كه‌ی حه‌لبووسی پاش چه‌ند رۆژێكه له هه‌ڵبژاردنی وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و پێش 3 رۆژه له‌و واده‌یه‌ی په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری عێراق له 25/9/2018 دیاریكردووه.