ئیسرائیل له عێراق چاودێریی ئێران ده‌كات
فه‌رمانده‌یه‌كی هه‌واڵگری: تا پێش ساڵێك ئیسرائیل بایه‌خی به بوونی ئێران له عێراق نه‌ده‌دا
K24 - هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌ی هه‌واڵگری هێزی ئاسمانی ئیسرائیل، لیوا ئه‌وری ئه‌ورۆن، ته‌ئكیدیكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی چاودێری بڵاوبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی ئێران له عێراق ده‌كات، له‌نێویاندا دانانی سه‌كۆی مووشه‌كی زه‌مین به زه‌مین كه له توانایدایه ئامانجه‌كانی ئیسرائیل بپێكێت.
رۆژی هه‌ینی 21/9/2018 ئه‌ورۆن به رۆژنامه‌ی Haaretz))ـی وڵاته‌كه‌ی گوتووه: "ئێمه چاودێری توانا ئاگرینه‌كانی ئێران ده‌كه‌ین به به‌رده‌وامی و پێویسته بایه‌خ به عێراق بده‌ین، چونكه تا پێش ساڵێك هه‌واڵگری ئاسمانی ئیسرائیلی هیچ بایه‌خێكی به عێراق نه‌ده‌دا".
هه‌وره‌ها گوتوویه‌تی: "ئێران له سووریا و لوبنانیش هه‌وڵی به‌رهه‌مهێنانی مووشه‌ك ده‌دات".
چه‌ندین جار به‌رپرسانی ئیسرائیلی ته‌ئكیدیانكردووه‌ته‌وه، رێگه به بوونی سه‌ربازی ئێران له وڵاتانی دراوسێی ئیسرائیل ناده‌ن به‌تایبه‌تی له سووریا، به‌ڵام ئێستا بایه‌خ به پێگه و مۆڵگه‌كانی ئێران له عێراقیش ده‌ده‌ن.