مێسی نهێنیی تاشینی ریشی ئاشکرا دەکات

بەراوردی ئامارەکانی مێسی بە ریش و بەبێ ریش

دوای زیاتر لە دوو ساڵ لیۆنێل مێسی ئەمشەو بەبێ ریش بەشداریی یاریی جیرۆنا و بارسێلۆنا دەکات، لە کاتێکدا رۆژی هەینی بەبێ ریش لە راهێنانەکانی یانەکەی دەرکەوت و ستایلی خۆی گۆڕیبوو.

لیۆنێل مێسی دوای چەندان مانگ ریشی تاشیوە و دەیەوێت بە ستایلێکی نوێ لەمەودوا بەشداریی یارییەکان بکات، بە گوێرەی میدیاکانی کەتەلۆنیا لیۆ دوای شکستی لەگەڵ بارسێلۆنا لە چامپیۆنزلیگ و ماڵئاوایی کردنی لە مۆندیالی 2018، هەستی کردبوو ریشەکەی بەختی خراپی بۆ دەهێنێت، بۆیە بڕیاری داوە پەڕێکی نوێ هەڵبداتەوە و ریشی تاشیوە، رۆژی هەینی دوای زیاتر لە دوو ساڵ بۆیەکەمجار لە راهێنانەکانی یانەکەی بەبێ ریش دەرکەوت.

مێسی لەوەتەی یۆنیۆی 2016وە ریشی هێشتبووەوە و بە ریشەوە لەگەڵ بارسێلۆنا و ئارجێنتینا لەو ماوەیەدا لە 132 یاری 121 گۆڵی کرد و 46 گۆڵیشی دروستکرد، لەگەڵ بارسێلۆنا لە 112 یاری 106 گۆڵی کرد و 37 ئەسیستیشی کرد، لەگەڵ ئارجێنتیناش لە 20 یاری 15 گۆڵی کرد و 9 گۆڵیشی دروستکرد.

ئەمشەو بارسێلۆنا کاتژمێر 21:45 لە کامپ نوو میوانداریی جیرۆنا دەکات و مێسی چاوەڕێی بەختێکی باش دەکات، دوای تراشینی ریشەکەی.

بەراوردی ئامارەکانی مێسی بە ریش و بەبێ ریش لەگەڵ بارسێلۆنا
بەراوردی ئامارەکانی مێسی بە ریش و بەبێ ریش لەگەڵ بارسێلۆنا