300 هەزار فەرەنسی واژۆ بۆ پشتگیریکردن لە شۆفێری پاسێک کۆدەکەنەوە

بەهۆی سەرپێچی یاسا زلە لە منداڵێک دەدات

K24 – هه‌ولێر:

300 هەزار کەس لە فەرەنسا واژۆ بۆ پشتگیریکردن لە شۆفێری پاسێک کۆدەکەنەوە کە رەنگە بەهۆی زلە دان لە منداڵێک سزابدرێت.

بەگوێرەی هەواڵێکی یۆرۆنیوز، منداڵەکە تەمەنی 12 ساڵە و کاتێک دەیەوێت بە نایاسایی لە شەقامێک بپەڕێتەوە، نزیکە پاسێک لێیبدات و بەهۆیەوە شۆفێری پاسەکە ناچارە زۆر با خێرای پاسەکە لە کاتی رۆیشتن بوەستێنێت.

وەک ئەوەی لە گرتە ڤیدیۆیەک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە دەردەکەوێت، منداڵەکە بە شۆفێری پاسەکە دەڵێت: "دەمتدابخە، بڕۆ و مەوەستە".

دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆکە، دایکی منداڵەکە سکاڵای لەسەر شۆفێری پاسەکە تۆمار دەکات و ئەو کۆمپانیایەی شوفێرەکەش کاری تێدادەکات بڕیاریداوە سزای یاسایی شۆفێرەکە بدات.

لە ئێستادا 300 هەزار فەرەنسی واژۆیان بۆ پشتگیری لەو شۆفێرە کۆکردۆتەوە و بە کەسێکی "میهرەبان و لەسەرخۆ" وەسفی دەکەن چونکە منداڵەکە "خراپ رەفتاریکردووە".

H.J